بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

تورکیە هیچ کات ناتوانێ ببێتە ئەندامی یەکیەتی ئەوروپا

تورکیە هیچ کات ناتوانێ ببێتە ئەندامی یەکیەتی ئەوروپا
AvaToday caption
posted onApril 24, 2019
noبۆچوون

 

پاڵێواروێکی حیزبی کۆنەپارێزی سۆسیال مەسیحی ئاڵمان و حیزبی خەڵکی ئەوروپا لە کاتی قسەکردن سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەڕلەمانی ئەوروپا گووتی "تورکیە هیچ کات ناتوانێ ببێتە ئەندامی یەکیەتی ئەوروپا".

 

مانفرێد وێبر، ئەندامی حیزبی سۆسیال مەسیحی و حیزبی خەڵکی ئەوروپا کە پێک هاتووە لە حیزبە کۆنەپارێزەکانی ئەو یەکیەتییە، لە شرۆڤەی بەرنامەی هەڵبژاردنەکان لە ئاتێن گووتی "تورکیە هیچ کات ناتوانێ ببێتە بە ئەندامی یەکیەتی ئەوروپا". وێبر خوازیارە جێگەی ژان کلۆد یۆنکێر سەرۆکی ئەنجومەنی یەکیەتی ئەوروپا بگرێتەوە و پێشنیاری بەو یەکیەتییە کرد درێژە بە دانوسانی جدی لەگەڵ تورکیە بدات.

وابڕیارە هاووڵانییەکانى ئەوروپا، کۆتاییەکانی مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ ڕێبازی سیاسی ئایندەى ئەو یەکیەتییە دیاری بکەن و بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان. ئەو هەڵبژاردنانەی یەکیەتی ئەوروپا لە کاتێکدا بەڕێوە دەچن کە ئەوروپا لەگەڵ قەیرانی برگزیت، پرسی کۆچبەران، قەرزی زۆری هێندێک لە وڵاتانی ئەوروپایی و شەپۆلێکی ناسیۆنالیستی و توندڕەوانە لە زۆربەی وڵاتەکان، ڕووبەڕوویە.

مانفێرد

ئەمریکا و ڕووسیە گوشارەکانیان لەسەر یەکیەتی ئەوروپا زیاد دەکەن

لە بەرەبەری هەڵبژاردنەکانی یەکیەتی ئەوروپا دۆناڵد ترامپ و ڤلادمیر پۆتین هەوڵ دەدەن کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنەکان درووست بکەن، تا ئەو جێگەی بۆیان دەکرێت گوشار بخەنە سەر یەکیەتی ئەوروپا.

ئەو پرسیارە بەرامبەر زۆربەی سیاستەمەدارانی ئەوروپایی هەیە کە لە بەرامبەر ئەو گوشارانەدا چ سیاسەتێک دەگرنە پێش و پێویستە چۆن هەڵسوکەوت لە بەرامبەر وڵاتانێکی وەک لهێستان (پۆڵەندا) و مەجارستان بکەن کە پابەندی پێوانەکانی دیموکراسی ئەوروپایی نین و لە کۆتاییدا چ وەڵامێکیان بۆ ٥٠٠ ملیۆن هاووڵاتى ئەوروپایی پێیە.

بەڵێنەکانی مانفرێد وێبر بۆ ئەو هەڵبژاردنە بریتی بوون لە خەبات دژی بێکاری لاوان، ڕاگرتنی پەنابەران لە پشت سنورەکان و هەروەتر خەبات پاشماوە پلاستیکییەکان.