
نزمی کوالیتی نان و نۆری درێژی نانەواخانەکان لە هەموو ئاستی کرماشان ناڕەزایی خەڵکی لێکەوتووەتەوە.
ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی بانەمەڕ، "محەمەدڕەزا ئامۆیی"، پارێزگاری ڕێژیم بە وەکالەت لە کرماشان، ڕایگەیاند: خەڵکی کرماشان لە کوالیتی نان لەو پارێزگایە ناڕازین.
هەروەها نەبوونی کوالیتی نان لەو پارێزگایە، نۆری درێژ و دانەنانی تابلۆی ئاگادارییەکانی ڕاگەیاندنی کاتی دەوام و پشوو، بووەتە یەکێک لە هۆکارەکانی ناڕازیبوونی هاووڵاتییان لە کرماشان.
ئامۆیی جگە لە نابەرپرسیارێتی دەستەکانی ڕێژیم، دۆخی ئێستای نانی ئەو پارێزگایەی بۆ نانەواکان گەڕاندەوە و ڕایگەیاند کە نانەواکان پێویستە کار بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خەڵک بکەن.
شایانی باسە سەرەڕای نزمیی کوالیتی نان و نەبوونی پشکی ئارد لە پارێزگای کرماشان، ماوەیەکی زۆر نەبوو بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لەم پارێزگایە خوازیاری بەرزکردنەوەی نرخی نان بوون لە جیاتی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە.