بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

پاپای ڤاتیکان لە پێناو ئاشتی لە سودانی باشوور پێى ڕیبەرانی ئەو وڵاتەی ماچ دەکات

پاپای ڤاتیکان لە پێناو ئاشتی لە سودانی باشوور پێى ڕیبەرانی ئەو وڵاتەی ماچ دەکات
AvaToday caption
posted onApril 14, 2019
noبۆچوون

 

پاپ فڕانسیس ڕێبەری کاتۆلیکەکانی دونیا لە پێناو گەیشتن بە ئاشتی دوانیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ "سالوا کی بر" سەرکۆماری سودان و جێگرەکانی لە ڤاتیکان کە وابڕیاڕە مانگی داهاتووی زایینی کابینەی نوێی حکومەتی ئەو وڵاتە پێک بێنن بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لە بەرامبەریاندا چۆکی دادا و لاقی ماچ کردن.

 

پاپای ڤاتیکان لە قسەکانیدا ڕوو بە دەسەڵاتدارانی سودانی باشوور گووتی "لە قوڵایی دڵمەوە داواتان لێدەکەم پشتیوانی ئاشتی بکەن و ئیزن بدەن سەرکەوتن بە دەست بێنین لە ڕێگەی دەستەبەرکردنی ئاشتی و پابەند بن بە چەک داماڵین. خەڵک بێزار بوونە لە شەڕەکانی ڕابردوو". ڕێبەرانی سوودانی باشوور لە بەرامبەر ئەو کارەی پاپای ڤاتیکان سەریان لێ سوڕ مابوو و نەیاندەزانی چ بکەن.

لەو دانیشتنەدا کە لە ڕۆم بەڕێوەچوو، "سێلفا کی یر" سەرکۆماری سوودانی باشوور و "ڕێک مشار ڕیبەری" دژبەرانی سوودانی باشوور ئامادە بوون. سوودانی باشوور ماوەی شەش ساڵە تووشی شەڕێکی خوێناوی ناوخۆیی لە نێوان خێڵەکانى دینکا و نۆئێر بووەتەوە. شەڕێک کە بە گووتەی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ لانیکەم ٤٠٠ هەزار کەس بە هۆیەوە کوژراون.

ڕێبەری کاتۆلیکەکانی دونیا بە ئاماژەدان بە ڕێککەوتنی مانگی سپتەمبەرى ساڵی ڕابڕدوو کە لەسەر بنەمای ئەو، دەوڵەتی نوێی سوودانی باشوور دەکەوێتە دەست "سالوا کی" و جێگرەکانی گووتی وەک برایەک داوا لە ئێوە سێ کەس دەکەم کە پەیمانی ئاشتیتان واژوو کردووە پابەندی ئەو ڕێککەوتنە بمێننەوە.

بە پێی ڕاپۆڕتی نەتەوە یەکگرتووەکان کارەساتێکی مرۆیی لە سوودان هەیە و سەدان هەزار کەس لە خەڵکی ئەو وڵاتە نوێیە لەگەڵ برسیەتی و هەژارى و نەبوونى ڕووبەڕوون.