بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئەنجومەنی ئازادیی ئۆسلۆ خەڵاتی "هاڤێل"ی پێشکەش بە تووماج ساڵحی کرد

ئەنجومەنی ئازادیی ئۆسلۆ خەڵاتی "هاڤێل"ی پێشکەش بە تووماج ساڵحی کرد
ڕەسمێک له کات و ساتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی پێشکەشکردنی خەڵاتی هاڤیل به تووماج ساڵحی که خۆی له زیندانی ئیسفەهانی ئێرانه
تووماج بووەته دەنگی نەتەوه ژێردەستەکانی ئێران دژ به چەوساندنەوه، بووەته خەنجەرێک لەسەر دڵی داگیرکەر، بۆیه جیهان سەری ڕیز و حورمەتی بۆ دادەنوێنێت
posted onJune 4, 2024
noبۆچوون

ڕۆژی سێشەممه، ١٥ جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی، لە میانەی مەراسیمێکدا ئەنجومەنی ئازادیی ئۆسلۆ خەڵاتی ساڵانەی نێودەوڵەتیی "هاڤێڵ"ی پێشکەش بە تووماج ساڵحی هونەرمەندی ئازادیخوازی کرد کە لە زیندانی ئیسفەهان دایه.

ئەم ئەنجومەنە پێشتر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندبوو: "تووماج ساڵحی هونەرمەندێکی ئێرانییە و بە هۆكاری شێعری ناڕەزایەتی بەرامبەر ڕێژیم و چالاکییەکانی مافی مرۆڤ ناسراوە".

جێگای ئاماژەیه تووماج ساڵحی لە ڕێگەی مۆسیقاکەیەوە بووەتە دەنگی ناڕەزایەتی نەتەوەکانی ئێران و چینی خواری کۆمەڵگا که دۆخی ئێستای ئێران بەتەواوەتی توڕەن. تووماج دوای ئەوەی له ڤیدئویەکدا باسی بەسەرهاتی خۆی له کاتی دەستبەسەربوونی له گرتنگەی ئیتلاعاتی کرد، دووباره دەستبەسەر کرا.

له دوا کۆبوونەوەی دادگای پێداچوونەوه به دۆسیەی تووماج ساڵحی، دادوەر حوکمی لەسێدارەدانی بۆ ئەو گەنجه دەردەکات که دەبێته هۆی سەرسووڕمانی هەموو جیهان و کاردانەوەیەکی زۆریشی بەدوادا چێ دەبێت.

ئەنجومەنی ئازادیی ئۆسلۆی نۆروێژ هەر ساڵ خەڵاتی هاڤێڵ پێشکەش بەو چالاکوانان دەکات که بەهۆی بوێری و داهێنان هەنگاوێکی کاریگەر بۆ بەرگری له مافی مرۆڤ له سووچێکی ئەم جیهانه هەڵدەگرن.