بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ڕوحانى ئاگاى لە سەردانەکەى بەشار ئەسەد نەبوو

ڕوحانى ئاگاى لە سەردانەکەى بەشار ئەسەد نەبوو
AvaToday caption
posted onMarch 5, 2019
noبۆچوون

 

حەوتویەک دوای دەستلەکارکێشانەوەی محەمەد جەواد زەریف و گومانەکان سەبارەت بەو کارە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی بە شێوەی ناڕاستەوخۆ ڕاپۆڕتەکەی ئاڤاتودەی پشت ڕاست کردەوە.

 

بە گووتەی بەهرام قاسمی کەسانێکی کەم جگە لە وەزیری دەرەوە، ئاگاداری ئەو سەفەرەى بەشار ئەسەد بوون و وەزارەتی دەرەوەی ئێران هیچ زانیارییەکی لەسەر ئەو سەفەرە نەبوو و تا کۆتایی سەفەرەکە کەس پێى نەزانى. قسەکانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە دەستلەکارکێشانەوەی وەزیر لە ڕۆژی شەشی ڕەشەمە پشتڕاستکردنەوەی سەرلەبەری راپۆڕتەکەی ئاڤاتودەیە کە لە سەرەتاوە ڕایگەیاند نە وەزارەتی دەرەوە و نە سەرکۆماری ئێران ئاگاداری سەفەرەکەی بەشار ئەسەد بۆ ئێران نەبوون.

شایانی باسە سەفەری بەشار ئەسەد بۆ ئێران ١٢ ملیارد دۆلار خەرجی لەسەر شانی خەلکی ئێران دانا.