بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

فڕۆکەیەکى سیخووڕى تورکیا لە ئاسمانى عەفرین خرایە خوارەوە

بە پێى ڕاپۆرتى 'ئەلمەبادین'، دۆشکەکانى ئەو هێزە لە ئاسمانى 'ئەلزەیارە'ى نزیک عەفرین تەقەیان لە فڕۆکەکە کردووە.
بە پێى ڕاپۆرتى 'ئەلمەبادین'، دۆشکەکانى ئەو هێزە لە ئاسمانى 'ئەلزەیارە'ى نزیک عەفرین تەقەیان لە فڕۆکەکە کردووە
posted onMarch 4, 2018
noبۆچوون

بە پێى هەواڵى گەیشتوو لە عەفرینەوە، ڕۆژى سێشەممە هێزەکانى ڕێژیمى سوریا بە ڕێککەوتن لەگەڵ هێزە کوردییەکان چوونە نێو عەفرین و ئەمەیش تورکیاى تووڕە کرد، هەر بۆیە دەستى بە سیخووڕى کردووە بەسەر ئاسمانى عەفرینەوە بۆ تێگەیشتن لە دۆخەکە و لە بەرامبەریشدا هێزەکانى خەڵکى سوریا* تەقەیان لەو فڕۆکە سیخووڕییە کردووە.

بە پێى ڕاپۆرتى 'ئەلمەبادین'، دۆشکەکانى ئەو هێزە لە ئاسمانى 'ئەلزەیارە'ى نزیک عەفرین تەقەیان لە فڕۆکەکە کردووە.

شایەنى باسە لە سوریا دوو هێزى خەڵکیمان هەیە کە یەکێکیان 'هێزى خەڵکى میللین (NDF)' کە هەموو لایەنگرانى ئەسەد لە سەراسەرى سوریا دەگرێتەوە و دووەمیان 'هێزى خەڵکى ناوچەیی (LDF)'ـە کە لە 'بەتالیۆنى نایرەب' و 'لیواى ئەلباقر' و 'فەوجى سەفیرا' و 'فەوجى نۆبل و ئەلزەهرا' پێک دێن و ٩٠%یان تایبەتن بە حەلە و ساڵى ٢٠١٢ وەک هێزێکى سوپا و بۆ پاڵپشتى ئەو شارە لە لایەن ڕێژیمى ئیسلامی ئێرانەوە دروست کرا.