
کەسانێکی داربڕ لە دارستانەکانی بانە بە تاپڕ تەقەیان لە چەند ئۆگرێکی ژینگە کردووە و دوو کەسیان بریندار بوون و یەک لەوان دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە.
ئەنجوومەنی ژینگەپارێزیی بانە بڵاوی کردووەتەوە، رۆژی ۹ی جۆزەردانی ۱٤٠٤ی هەتاوی، کەسانێکی هەلپەرەست بە مەبەستی داربڕین بە ماشێنێکی جۆری تویتا ئیسەیشنی سپی، ئەچنە ناوچەی کەوپێچی خوارووی بانە.
چەند گەنجێکی ئەو ناوچە بەرەنگاریان ئەبنەوە و داربڕەکان هەڵدێن و شوێنیان ئەکەون. لە شوێنێکدا داربڕەکان بە تاپڕ تەقە لەو گەنجانە دەکەن و ۲ کەس بە ناوەکانی ئاراس و محەمەد سەلامی بریندار دەبن.
ساچمەی تاپڕ بەر سییەکانی محەممەد سەلامی کەوتووە بەو هۆیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەقز کراوە.