بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

بریاره خشتەیەک بۆ کشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان دابنرێت

بریاره خشتەیەک بۆ کشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان دابنرێت
انتقال نیروهای آمریکایی
posted onFebruary 11, 2024
noبۆچوون

یەحیا رەسوول، گوتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق، یەکشەمه شەو، ٢٢ ڕێبەندانی ١٤٠٢ هەتاوی، دوای كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای سەربازیی، له دانیشتنێکی ڕۆژنامەوانی رایگەیاند: "لیژنەی باڵای سەربازی عێراق دەستی بە كۆبوونەوەكانی دەكاتەوە لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانان".

گوتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق هەروەها گوتی: "لەسەر بنەمای ئەو كۆبوونەوانە، خشتەیەكی دیاری كراو دادەنرێت بۆ ئەوەی هەنگاو بەهەنگاو كۆتایی بهێنرێت بە ئەركی هێزەكانی هاوپەیمانی".

یەحیا رەسوول به شێوەی بەڕێوچوونی دانیشتنەکان ئاماژەی کرد و زیادی کرد: "كۆبوونەوەكان بەردەوامیان دەبێت ماوە ماوە بۆ تەواو كردنی كارەكانی لیژنەكە بە خێراترین كات".

سەرەڕای هەوڵەکانی بەغدا بۆ گوشار هێنان لەسەر هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ کشانەوه له عێراق، هێزه سیاسییەکانی کورد به تەواوەتی بیرورایەکی جیاوازیان هەیه و به گشتی پاڵپشتی له مانەوەی ئەمریکا و وڵاتانی بەشدار له هاپەیمانی نێونەتەوەیی دەکەن.

هەر لەم پەیوەندییەوه مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان له وتووێژێک لەگەڵ NBC گوتی: "ئێمه پێویستیمان به مانەوەی ئامریکا له عێراق هەیه و تاکو ئێستا به هێچ شێوەیەک داوای کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانانمان له عێراق نەکردووه".