بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

نامەی بنەماڵەی مەولانا عەبدولمەجید مورادزەهی: بە زووترین کات زیندانییەکان ئازاد بکەن

نامەی بنەماڵەی مەولانا عەبدولمەجید مورادزەهی: بە زووترین کات زیندانییەکان ئازاد بکەن
AvaToday caption
posted onMay 18, 2023
noبۆچوون

بنەماڵەی مەولانا عەبدولمەجید مورادزەهی، كەسایەتیی ئایینی سوننە کە زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژە لە خانەی تاکەکەسی وەزارەتی ئیتلاعاتی تیرۆریستی مەشهەد زیندانی کراوە، لە ڕێگەی نامەیەکی کراوە بۆ ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و دامودەزگا نێودەوڵەتییەکان، خوازیاری فشارخستنە سەر کۆماری ئیسلامی و ئازادکردنی دەستبەجێی مەولانا مورادزاهی بوون.

دەقی نامەی کراوەی بنەماڵەی مەولانا عەبدولمەجید مورادزەهی بەم شێوەیەیە:

دوای ڕووداوەکانی هەینی خوێناوی زاهیدان و خاش کە بووە هۆی خ
خوێنڕشتنی سەدان کەسی بێ تاوانی نوێژخوێن، هەر مرۆڤێکی ئازاد کە کەمێک ویژدانی هەبووایە، داوای دادپەروەری و دژە ستەمکاری دەکرد.

مەولانا عەبدولمەجید مۆرادزەهی، هاوشێوەی دادخوازانی دیکە، داوای جێبەجێکردنی دادپەروەری و دادگاییکردنی تاوانبارانی هەینییە خوێناوییەکانی کرد، بەڵام بەداخەوە لەبری ئەوەی تەسلیم بە داواکارییە حەقەکانی خەڵک و جێبەجێکردنی دادپەروەری بن، حکومەت دەستی لە سەرکوت و دەستگیرکردنی جەماوەری گشتی و نوخبە و زانایان هەڵنەگرت.

لە ١٠ی بەهمەن، مەولانا 
عەبدولمەجید مورادزەهی لە شەقامەکانی زاهیدان بە دیل و بە بارمتە گیرا لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات و گوازرایەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مەشهەد و لەو كاتەوە لە بەندی تاكەكەسی دایە و  هەموو جۆرە ئەشکەنجەیەک د
كراوە٠ بنەماڵەکەی توانیان لە ٢٥ی بانەمەڕ بە شێوەیەكی سنووردار چاویان پێی بکەوێت، بەڵام بەداخەوە بارودۆخی لەبار نەبوو.

داوا لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و دامودەزگا نێودەوڵەتییەکان دەکەین کە گوشار بخەنە سەر کۆماری ئیسلامی بۆ ئازادکردنی مەولانا مورادزەهی و کەسانی دیکە کە بە ناڕەوا زیندانی کراون لە زووترین کاتدا.