بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

٣٥ خوێندکاری زانکۆی زەهرا لە تاران لەبەر بێ حیجابی لە خوێندن هەڵپەسێردران

٣٥ خوێندکاری زانکۆی زەهرا لە تاران لەبەر بێ حیجابی لە خوێندن هەڵپەسێردران
AvaToday caption
posted onMay 18, 2023
noبۆچوون

 

ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی بانەمەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، نازیلا مەعرووفیان، ڕۆژنامەنووس و چالاکی ژنان لە تویتێکدا بە ئاماژەدان بە گوشارەکانی هێزەکانی ڕێژیم سەبارەت بە حیجابی زۆرەملێ لە زانکۆکان، نووسی: ٣٥ کەس لە خوێندکارانی زانکۆی زەهرا لە تاران بەهۆی لەبەرچاونەگرتنی حیجابی زۆرەملێ لە خوێندن هەڵپەسیردراون و ئیزنیان پێ‌ نادرێت تا کۆتایی خوێندنی ئەمساڵ لە خابگاکانی زانکۆ کەڵک وەربگرن.

مەعرووفیان لە درێژەدا بە ئاماژەدان بە شۆڕشی ژینا لەژێر ناوی "ژن ژیان ئازادی"، نووسی: پاش دەستپێکی ئەو شۆڕشە و ناڕەزایەتی دەربڕین لە هەموو زانکۆکانی ئێران سەبارەت بە حیجابی زۆرەملێ، خوێندکارانی زانکۆی زەهرا، بەردەوام لەژێر گوشار و هەڕەشەی ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمدان.

ناوبراو هەروەها نووسیشی کە حەراستی زانکۆ ئیزن نادات ئەو خوێندکارانەی کە حیجاب لەبەرچاو ناگرن بچنە زانکۆ و بەردەوام لەلایەن کۆمیتەی ئینزیباتی زانکۆ بانگیان دەکەن و لە ترمەکانی خوێندن هەڵیاندەپەسێرن.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەو ڕۆژنامەنووسە، بەرپرسانی زانکۆ بە سەرپەرستیی "زەهرا نازم بکایی"، بەردەوام بۆ خوێندکارانی زانکۆ دۆسییەسازییان کردووە.