بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

دوایەمین هەناسکانی پاڕسی باشور!

دوایەمین هەناسکانی پاڕسی باشور!
چین بە کۆماری ئیسلامی گووت نا
posted onDecember 13, 2018
noبۆچوون

 

دەسەڵاتی چین ڕایگەیاند لە پێناو ئێراندا پێوەندیەکانی خۆیان لەگەڵ ئەمریکا خراپ ناکەن. ئەمریکا سەرمایەگوزاری کۆمپانیای نەوتی چینی لە گەڵ ئێران هەڵپەسارد.

 

 بە پێی ڕاپۆڕتی ڕۆیتێرز کۆمپانیای نەتەوەیی نەوتی چین دوای تووندترین گەمارۆکانی ئەمریکا سەرمایەدانانی لە مەیدانی پاڕسی باشور هەڵپەساڕد. ئەو بڕیارەی چین دوای ئەوە دێت کە دەسەڵاتدارانی واشنگتۆن لە دیدارەکانی ڕابڕدووی خۆیاندا ڕێککەوتبوون  لەسەر کەم کردنەوەی کێشەکانیان.

سەرچاوەیەکی باوەڕ پێکراو کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت بە ڕۆیتێڕزی گووت: لە ڕوانگەی چین، پیوەندی لەگەڵ ئەمریکا بۆ چین لە هەموو شتێکی دیکە گرینگترە.

هەر بەو شێوە کە دانووستانەکانی ئەمریکا و چین بۆ زیاتر کردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بەڕێوەدەچێت کۆمپانیای CNPC  دووری دەکات لە هەر کارێک کە خەسار لە پێوەندی پێکەن و واشنگتۆن دەدات.