چین بە کۆماری ئیسلامی گووت نا
دەسەڵاتی چین ڕایگەیاند لە پێناو ئێراندا پێوەندیەکانی خۆیان لەگەڵ ئەمریکا خراپ ناکەن. ئەمریکا سەرمایەگوزاری کۆمپانیای نەوتی چینی لە گەڵ ئێران هەڵپەسارد.
بە پێی ڕاپۆڕتی ڕۆیتێرز کۆمپانیای نەتەوەیی نەوتی چین دوای تووندترین گەمارۆکانی ئەمریکا سەرمایەدانانی لە مەیدانی پاڕسی باشور هەڵپەساڕد. ئەو بڕیارەی چین دوای ئەوە دێت کە دەسەڵاتدارانی واشنگتۆن لە دیدارەکانی ڕابڕدووی خۆیاندا ڕێککەوتبوون لەسەر کەم کردنەوەی کێشەکانیان.
سەرچاوەیەکی باوەڕ پێکراو کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت بە ڕۆیتێڕزی گووت: لە ڕوانگەی چین، پیوەندی لەگەڵ ئەمریکا بۆ چین لە هەموو شتێکی دیکە گرینگترە.
هەر بەو شێوە کە دانووستانەکانی ئەمریکا و چین بۆ زیاتر کردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بەڕێوەدەچێت کۆمپانیای CNPC دووری دەکات لە هەر کارێک کە خەسار لە پێوەندی پێکەن و واشنگتۆن دەدات.