تورکیە: ئێران قومی قەرەنتینە نەکرد، بۆیە سنوورەکانمان داخست
هەواڵدەری ڕۆیتەرز بڵاوی کردووەتەوە وتەبێژی نووسینگەی سیاسی تاڵیبان لە شاری دۆحە ئەوڕۆ دووشەممە ڕایگەیاندووە ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئەمریکا هەتا کۆتایی مانگی فێوریە واژۆ دەکرێت.
هێرشەکانی دەوڵەتی سوریە بە پشتیوانی ڕووسیە بۆ سەر ئەدلەب زیادی کردووە. لە مانگی دێسامبری ساڵی ڕابردوو ئەرتەشی سوریە بە هاوکاری و پشتیوانی ڕووسیە دەستی بە بۆردومانی حەلەب کردووە. ئامانج لەو چالاکیە دەرکردنی هێزە تیرۆریستە ئیسلامیەکانی سەر بە تورکیە لەو ناوچەیە بووە.
ئاسۆشێتد پرێس لە زمان دوو ڕێبەری ملیشیاکانی لیبی و چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریە گووتویەتی: تورکیە لە ئێستادا ملیشیا سوریەکانی سەر بە گرووپی ئەلقاعیدە و داعش بۆ بەرگری لە دەوڵەتی وفاقی نەتەوەیی فەیاز ئەلسراج لە بەرابەر هێزەکانی ژنڕاڵ خەفتەر دەنێرێت بۆ لیبیا.
پاش وەڵامە توندەکەى کۆمیتەى خۆپێشاندانەکانى عێراق بۆ بەیاننامەکەى بەرهەم ساڵحى سەرکۆمارى عێراق، ئایەتوڵا سیستانى خوازیارى هەڵبژاردنى پەرلەمان بوو!
شێخ تەمیم بن حەمد ئال سانی، ئەمیری قەتەر ڕۆژی یەکشەممە بۆ دیدار لەگەڵ بەرپرسانی ئێران گەیشتە تاران وبڕیار وایە لەگەڵ حەسەن ڕوحانی سەرکۆماری ئێران کۆبێتەوە.