بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ڕێکنەکەوتنی لە ئەفغانستان هاوکارییەکانی ئەمریکاى کەم کردەوە

ڕێکنەکەوتنی لە ئەفغانستان هاوکارییەکانی ئەمریکاى کەم کردەوە
AvaToday caption
posted onMarch 24, 2020
noبۆچوون

 

بەهۆی ڕێکنەکەوتنی ئەشرەف غەنی سەرکۆماری ئەفغانستان لەگەڵ بەرهەڵستە سیاسیەکانی و لە مەترسیکەوتنی ڕەوتی ئاشتی ئەو وڵاتە، مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند ئەمریکا ملیاردێک دۆلار لە هاوکاریەکانی ئەمریکا بۆ ئەفغانستان کەم دەکاتەوە.

 

پؤمئۆ هەروەها گووتی ئەمریکا بە ئامانجی درێژەی گوشارەکان لەسەر حکومەتی ئەفغانستان بۆ ئەوەی ڕێککەوتنی سیاسی لەنێویان ڕووبدات  پێداچونەوە بە هەموو بەرنامە و پڕۆژەکانی خۆی لە ئەفغانستاندا دەکات.

پۆمپئۆ بە ڕاگەیاندنی بەداخ بوونی خۆی لە بێهێزی غەنی و عەبدوڵلا عەبدوڵلا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن بۆ پێکهێنانی دەوڵەت، گووتی: ئەو سەرنەکەوتنە خەساری بە پێوەندی ئەمریکا وئەفغانستان گەیاندووە و وەک بێڕێزی بە ئەفغانەکان، ئەمریکاییەکان و هەموو ئەندامانی دیکەی هاوپەیمانی سەربازی کە گیان و ماڵی خۆیان بۆ ئاشتی لە ئەفغانستان تەرخان کردووە دەبینێت.

پۆمپئۆ ئاماژەی بەوەکرد لە ئەگەری ئەوەی ئەشرەف غەنی و عەبدوڵلا بە ڕێککەوتن بگەن ئەگەری هەیە چاوخشانەوەیەک بە بڕیاری کەمکردنەوەی هاوکاریەکاندا بکات.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە رێگەی گەڕانەوە لە قەتەر لە بنکەیەکی سەربازی لەگەڵ بەرپرسانی تاڵیبان بۆ ماوەی ٧٥ خوولەک کۆبووە. لە دانیشتنەکەدا مەلابرادەر ئەندامی پلەبەرزی وتووێژەکانی تاڵیبان بەشدار بوو.