بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

عەرەبستان سزای قامچیلێدانی هەڵوەشاندەوە

عەرەبستان سزای قامچیلێدانی هەڵوەشاندەوە
AvaToday caption
posted onApril 25, 2020
noبۆچوون

چاودێری مافەکانی مرۆڤ وێرای پشتیوانیکردن لە هەڵوەشانەوەی سزای قامچی لە عەرەبستان خوازیاری درووستکردنی گۆڕانکاری بنچینەیی لە سیستەمی دادپەروەری ئەو وڵاتەیە.

 

هەواڵدەری ڕۆیتێرز ڕۆژی هەینی پێنجی خاکەلێوە بەڵگەیەکی لەسەر هەڵوەشانەوەی سزای لێدانی بە قامچی لە عەرەبستان دەست کەوتووە کە نیشانی دەدات دیوانی بەرزی عەرەبستان سزای قامچی لێدانی لە یاساکانی سزادانی ئەو وڵاتەدا هەڵوەشاندۆتەوە.

بە پێی ئەو بەڵگەیە بڕیار وایە سزای گرتووخانە و لێهەستاندنی پوڵ جێگەی ئەو سزایە بگرێتەوە.لە بەڵگەکەدا هاتووە هەڵوەشانەوەی سزای قامچی لە درێژەی چاکسازیەکانی تایبەت بە مافەلانی مرۆڤی مەلەک سەلمان و بە چاودێری محەمەد بن سەڵمان ئەنجام دراوە.

لە عەرەبستان قامچی بۆسزادانی  تاوانباران بە تاوانی زۆر و جیاوازەوە  بە کار دێت. ئەو وڵاتە یاسای سزادانی نووسراوی نییە و دادوەرەکان بە پێی تەفسیری خۆیان لە یاسا ئیسلامیەکان و قورئان سزا بە سەر تاوانباران دەسەپێنن. لەگەڵ ئەوەی مەلەک سەلمان و جێگرەکەی کۆمەڵێک چاکسازیان لەو وڵاتە کردووە بەڵام تا ئێستاش سزای وەک بڕینەوەی بەشێك لە جەستە بۆ کووشتن و تیرۆریزم هەر بەردەوامە.

سزای قامچی لێدان لە عەرەبستان پێشتر چەندین جار لە لایەن دامەزراوە نێودەوڵەتیەکانی مافەکانی مرۆڤ ڕەخنەی لێگیراوە. عەواد ئەلواد بەرپرسێکی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤی عەرەبستان بە رۆیتێرزی گووتوە هەڵوەشانەوەی سزای قامچی هەنگاوێکی گرینگە لە بەرنامەی چاکسازی مافەکانی مرۆڤ لەو وڵاتە.

ئادام کووگل جێگری بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقای چاودێری مافەکانی مرۆڤ گووتویەتی: وەها بڕیارێک دەبوو چەندین ساڵ لەوە پێش درابایە.  لە چوارچێوەی چاکسازیەکانی دەوڵەتی عەرەبستان ژنان بۆ کاروباری وەک سەفەر، خوێندن و کارکردن ئیتر پێویستیان بە ڕەزامەندی قەیم( باب. هاوژین یان برا) نییە.

ژنان لە عەرەبستان ماوەی دوو ساڵە ئیزنی شۆفیریان هەیە و بەم دواییە ڕێگەیان پێدراوە هێندیک وەرزشی وەک فتباڵ بکەن و ئەو کارانەش بکەن کە پێشتر لە پاوانی پیاوان دابووە. هەتا ئێستاش ژنان لە عەرەبستان لە بەرابەر پیاواندا بە هاووڵاتی پلە دوو بە ئەژمار دێن و یاساکانی شەریعەت و ئیسلام ناهێڵێت ژنان لەگەڵ پیاوان بە یەکسانی بگەن.