بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئەمریکا گەمارۆی خستە سەر پێنج کۆمپانیا لە ئیمارات لەبەر هاوکاریی ئێران 

ئەمریکا گەمارۆی خستە سەر پێنج کۆمپانیا لە ئیمارات لەبەر هاوکاریی ئێران 
AvaToday caption
posted onMarch 20, 2020
noبۆچوون

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی ڕەشەممە، پێنج کۆمپانیای جێگیر لە ئیماراتی بە هۆی کڕینی چەند هەزار تۆن لە بەرهەمە نەوتیەکانی ئێران لە سالی ٢٠١٩ خستە لیستی گەمارۆکان.

بە پێی ڕاپۆڕتی ڕۆیتێرز، وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ڕایگەیاندووە ناوی ئەو کۆمپانیایانە بریتین لە:

یەکەم: پترسگرند اف.زیای

دووەم: ئاڵفابێت ئینترناشناڵ دی ام. سی. سی

سێیەم: سوئیسول ترید دی ئێم. سی. سی

چوارەم: عالم ئەلسروە بە بەرپرسایەتی کەم

پێنجەم: ئەلوان ئو بە بەرپرسایەتی کەم

ستیو منوشین وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا لەو بارەوە گووتی: ڕژیمی ئێران لە داهاتی فرۆشتی نەوت و بەرهەمە پێترۆشیمیەکانی بۆ پشتیوانی ماڵی لە هاوپەیمانە تیرۆریستیەکانی وەک سوپای قودس کەڵک وەردەگرێ لە بری ئەوەی تەرخانی بکات بۆ تەندرووستی و خۆشگوەزرانی خەڵکی ئێران.

لە درێژەدا گووتی: دەوڵەتی دۆنالد ترامپ درێژە بەو گەمارۆیانە دەدات بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی پشتیوانی لەو ڕژیمە دەکەن بە ئامانج بگیرێن و پەراوێز بخرێن. منوچێن لە درێژەدا گووتی دەوڵەتی ئەمریکا هەروا خۆی بە بەرپرس دەزانێ بۆ ئەوەی ئاسانکاری بکات بۆ بازرگانی و هاوکاری مرۆڤدۆستانە بۆ خەڵکی ئێران.

لە ڕۆژانی ڕابردووشدا وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا چەند کۆمپانیای چین و ئەفریقای باشوری بەهۆی چالاکی بازرگانی پێوەندیدار بە نەوتی ئێران خستە لیستی گەمارۆکان.