بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

قەنناس بە دەستێکی حوسی: ئێرانییەکان ڕاهێنانیان پێ کردم

قەنناس بە دەستێکی حوسی: ئێرانییەکان ڕاهێنانیان پێ کردم
AvaToday caption
posted onApril 1, 2020
noبۆچوون

قەنناس بەدەستێکی سەر بە ملیشیاکانی حوسی کە ئێستا بە دیل لە دەستی هێزە هاوبەشەکانە لە ناوچەی کەناری ڕۆژئاوای یەمەن دانی بەوەداناوە کە بە دەستی کاڕناسانی ئێرانی ڕاهێنانی پێکراوە و گووتویەتی: بە زمانی بێگانە قسەیان دەکرد و بە تایبەت هێندێک کەسیان مۆرەی حیزبوڵلا بوون.

ئەو قەناس هاوێژە حوسیە گووتویەتی یەکێک بووە لە ئەندامانی ئەو گرووپەی کە بۆ چەند ڕۆژ ڕاهێنانی پێکراوە و دواتر بە بێ ئەوەی ڕاهێنانی تەواوی پێبکرێت نێردراوە بۆ بەرەی پێشەوەی شەڕ.

ئەو قەناس هاوێژە حوسیە کە ناوی عومەر محەمەد سالح ئەملەرانیە تەنیا ٥ ڕۆژ دوای جێگیر بوونی لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێی دیکەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوچەی کوێستانی سەر بە شاری ئەلتەحیتا لە پاریزگای حەدیدە کەوتووەتە دەستی هێزە هاوبەشەکان بە ڕێبەری عەرەبستان.

ئەو قەناس هاوێژە ڕووسیە لەو ڤیدیۆیەدا جەختی لەوە کردەوە ژمارەیەکی زۆر قەناس هاوێژی هاوڕیی لە بەرەی شاری ئەلتەحیا کوژراون و تەنیا کەسێک کە لە تەشکیلاتی ناسراو بە گوردانەکانی مردن ماوەتەوە ئەوە.

ئەو قەناس هاوێژە حوسیە گووتویەتی ملیشیا حوسیەکان جۆرە حەبێک دەخۆن بە ناوی حەبی بوێری. ئەو کەسانەی ئەو حەبەی دەخۆن هەست دەیانگرێ و بەبێ گوێدان بە چارەنووسێک کە لە پێشیانە لە چالاکیە سەربازیەکاندا دەچنە ڕیزی پێشەوە.
ئەو قەناس هاوێژە حوسیە باسی لەوە کردووە ملیشیا حوسیەکان بە کەڵکاژۆ وەرگرتن لە ڕێوڕەسمە دینیەکان هەر جارەو کەسانێکی زیاتر دەنێرن بۆ بەرەکانی شەڕ.

سالح ئەلمەرانی گووتی لە ڕێگەی بەشداری لە چالاکیە دینیەکانی ئەم دواییەی تایبەت بە لەدایک بوونی پێغەمبەر محەمەد کراوە بە سەربازی حوسیەکان.

لە درێژەی قسەکانیدا گووتویەتی یەکینەکانی دانانەوەی مین لە نێو حوسیەکان گرینگی  و ڕێزێکی زۆریان هەیە.