بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

عەرەبستان: دوو مووشەکی حوسیەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامیمان لەناو برد

عەرەبستان: دوو مووشەکی حوسیەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامیمان لەناو برد
AvaToday caption
posted onMarch 29, 2020
noبۆچوون

عەرەبستانی سعودی ڕایگەیاند هێزە ئاسمانیەکانی ئەو وڵاتە توانیویانە شوێنهەڵگری دوو مووشەکی بالستیک لە خاکی عەرەبستان بکەن و تێکیان بشکێنن. ئەو مووشەکانە لە لایەن ملیشیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئاراستەکراون.


 مووشەکەکان بوون بە هۆی بریندار بوونی دوو کەس.

بە پێی هەواڵی هەواڵدەری ئاڵمان ، وتەبێژی هاوپەیمانی سەربازی بە ڕێبەری عەرەبستان کە لە یەمەن لەگەڵ حوسیەکان لە شەڕدایە گووتی: ئەو مووشەکانە لە کاتژمێرەکانی کۆتایی شەوی ڕابردوو بەرەو شاری ڕیاز و جیزان ئاراستە کراون.

تا ئێستا لە لایەن حوسیەکانەوە هیچ کارادنەوەیەل بەرابەر ئەو هەواڵە نەبووە. ئەوە دووهەمین هێرش لە دژی عەرەبستانە لە لەو حەوتوودایە لە لایەن حوسیەکانەوە کراوە.

شەوی ڕابردووش هەواڵدەریەکان لە زمان دانیشتووانی ڕیاز باسیان لە چەند دەنگی تەقینەوەی گەورە کردبوو.کۆماری ئیسلامی لەو دۆخە قەیرانیەی ئێستای ئێرانیشدا بەردەوام مووشەک و پوڵ دەنێری بۆ حوسیەکانی یەمەن و گرووپە تیرۆریستیەکانی دیکە.