مەرگى دڵتەزێنانەى ژن و پیاوێکى لاوى خەڵکى ئەهواز لە سنوورى تورکیە!!
دوو هاووڵاتى خەڵکى ئەهواز کە دەیانهەویست لە چنگى کۆمارى ئیسلامى ڕابکەن، لە سنوورە کوێستانییەکانى ئێران و تورکیە، پاش تەقەکردنى بەکرێگیراوەکانى کۆمارى ئیسلامى، ناچار ڕایانکردە نێو کوێستانەکان و لەبەر سەرما و بەفربارین گیانى خۆیان لەدەست دا.