بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

دەسبەسەر کردنی سێ شارۆمەندی کوردی خەڵکی مەهاباد له یەک ڕۆژدا

دەسبەسەر کردنی سێ شارۆمەندی کوردی خەڵکی مەهاباد له یەک ڕۆژدا
ڕەسمێک له سێ شارۆمەنده دەسبەسەرکراوەکەی مەهاباد له لایەن هێزه ئەمنییەکانی ئێرانەوه
posted onSeptember 4, 2024
noبۆچوون

هێزه ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕۆژی سێ شەممه، ١٣ خەرمانانی ١٤٠٣ هەتاوی، سێ هاووڵایەتی کوردی خەڵکی مەهاباد، به ناوەکانی عادڵ کاکه، سیاوەش سوڵتانی و ئۆمید ئەحمەدنژادیان دەسبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ئاڤاتودەی، عادڵ کاکە تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی گوندی "دۆستاڵی" سەر بە شاری مەهاباد، سیاوەش سوڵتانی کوڕی کوبرا شێخە، یەکێک لە گیانبەختكردووانی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕیی ژن، ژیان، ئازادی و هونەرمەند "ئومێد ئەحمەدنژاد" خەڵکی گوندی "قجی ئاوا"ی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

جێگای ئاماژەیه ئەو سێ شارۆمەنده بەبێ فەرمانی دادگا لەلایەن هێزه تیرۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوه دەسبەسەر کراون.

کوبرا شێخە، تەمەن ٥٩ ساڵ، خەڵکی شاری مەهاباد، لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکاندا، دوای پرسەی ئیسماعیل مەولوودی، یەکێک لە شەهیدانی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی شاری مەهاباد، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم گیانی لەدەست دا.

تا ساتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکانی ناوبراوان لەبەردەستدا نییە.

هێزه ئەمنییەکانی ئێران له کوردستان، له زۆرترین ئاستی سەرکوت دژ به گەلی کورد کەڵک وەردەگرت. حکومەت ئزنی به هێزه ئەمنییەکانی داوه که به بێ هیچ بەڵگەیەکی دادگا هەڵکووتنە سەر ماڵ و حاڵی خەڵک و بەبێ ڕچاو کردنی یاسا خەڵک دبفڕێنن و بۆ شوێنی نادیار بیانگوێنەوه.