بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

گواستنەوەی ئەیووب دەماوەندی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە

گواستنەوەی ئەیووب دەماوەندی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە
posted onSeptember 1, 2024
noبۆچوون

ڕۆژی یەکشەممە ١١ی خەرمانان، ئەیووب دەماوەندی، خەڵکی پیرانشار، لە دوای یەک مانگ دەستبەسەرکران و لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای ورمێ بۆ بەندیخانەی ناوەندی ورمێ گوازراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە مانگێک پێش، لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی بەبێ هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای ورمێ.

هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ناوبراو و هەروەها شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.