بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

چارەنووسی ناڕوونی عەبدوڵڵا گوڵستانی دوای بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ

چارەنووسی ناڕوونی عەبدوڵڵا گوڵستانی دوای بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ
posted onAugust 30, 2024
noبۆچوون

عەبدوڵڵا گوڵستانی، خەڵکی بۆكان، دوای ئەوەی لەلایەن ئیتلاعاتی ورمێ بانگهێشت کرا و له ڕۆژی چوارشەممه، ٧ی خەرمانانی ١٤٠٣ی هەتاوی سەردانی ئەو ڕێکخراوه تیرۆریستیەی کردووه ، هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسی لەدەستدا نییە.

ئاڤا تودەی ئاگاداربووه که عەبدوڵڵا گوڵستانی لە چەند مانگی ڕابردوودا بە پێژماردنی نەقدی و دانانی کەفالەت لە زیندان ئازاد کرا بوو.

ئەم هاووڵاتییە لە ڕۆژی ١١ی خەرمانانی ساڵی ڕابردوو لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری بۆكان دەستبەسەر کرا.

ناوبراو دوای حەفتەیەك لە دەسبەسەر كرانی بەهۆی ئەشکەنجەدانی لە لایەن بەکرێگیراوانی خامنەیی و شکانی بڕبڕەی کەمەری بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە.

دادگای کۆماری ئیسلامی ئێران عەبدوڵڵا گوڵستانیی بە ١١٣ میلیۆن تمەن پێبژاردنی نەقدی و یەک مانگ زیندانی مەحكووم كردبوو.

جێگای ئاماژەیه، عەبدوڵڵا گوڵستانی دوای دانی ئەو بڕە پارەیە بە دانانی بارمتەی یەک ملیار و شانزە ملیۆن تمەن بە شێوەی كاتی ئازاد كرا.