کۆمپانیا ئاڵمانییەکان ئێران جێ دەهێڵن
پاش هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر کلیسای ئینجیلی کریستیانەکان، کە چەند کەس لە ئەندامانی ناوەندی بەڕێوەبەری فەرمانی ئیمامی تەورێزیش هاوڕێیەتیان دەکرد، کلیساکە داخرا و خاچێک کە لەسەر گومەزەی ئەم شوێنە ئایینیە هەڵواسرابوو، لەلایەن هێزەئەمنییەکانەوە کێشرایە خوارەوە.
بەرپرسی زانکۆی پزشکی ئیسفەهان ڕایگەیاند، بەهۆی خواردنەوەی مەشرووباتی ساختە لەم پارێزگایە ٦ کەس گیانیان لە دەست داوە و ۳۷ کەسی دیکەش ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.