بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ڕەنگدانەوەی ڕاپەڕینى ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە میدیاکانی ئەوروپا

ڕەنگدانەوەی ڕاپەڕینى ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە میدیاکانی ئەوروپا
AvaToday caption
posted onNovember 26, 2019
noبۆچوون

ناڕەزایەتی ڕۆژانی ڕابردووی گەلانی ئێران لە میدیاکانی ئەوروپادا کاردانەوەی جۆراوجۆری لەسەر کرا.

 

 

فەرانسە 
گۆڤاری لیبراسیۆن ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ نۆڤامبر بە تەمێکی ڕەشی ئاوێتە بە ڕەنگی سورەوە نووسی: ئێران. "کوشتار لە پشت دەرگای داخراو" و هەروەها سەر وتارێک لە ژێر ناوی " ئێران تونێلی وەحشەت" کاردانەوەی بە ڕووداوەکانی چەند ڕۆژی دوایی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان نیشاندا.

لیبراسیۆن دوو ڕۆژ دوای دەستپێبوونی لە ناکاوی خۆپێشاندانەکانی ئێران شەوی یەکشەممە ١٧ نۆڤەمبر بە ئاماژەدان بە بەرزبوونەوەی لەناکاوی نرخی بێنزین نووسی: توڕەیی، دەسەڵات دەسەپێڕاگەیشتنی خەڵکی ئێرانی بە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان راگرت".

ڕۆژنامەی لیبراسیۆن ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ نۆڤەمبر نووسی: ئێران ، ناڕەزایەتیەک کە لە سەرەتای درووست بوونیدا خنکێندرا" و لە زمان لێبوردنی نێودەوڵەتی ئاماری کوژراوەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی بە زیاتر لە ١٠٠ کەس ڕاگەیاند.

لیبراسیۆن ڕۆژێک دواتر بە سەدرێری " ئێران چۆن ناڕەزایەتیەکانی بێدەنگ کرد" لە لایەک باسی لە سانسۆری بێ هەڵەی کۆماری ئیسلامی کرد و لە لایەکی دیکە لە زمان وتەبێژی شورای مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ژنێڤ نووسی: ئێمە داوا لە دەوڵەتی ئێران دەکەین بە زوویی دەستپێڕاگەیشتنی ئێرانیەکان بە ئینتێنرنێت دابین بکاتەوە.

ڕۆژنامەی لۆمۆند تیتری ڕۆژی یەکشەممەی خۆی بە ناوی" ئێران ئەو ڕژیمەی خۆی بە نرخی حەمامی خوێن ڕادەگرێت" و لە سەروتارەکەی بە ناوی " هەڵاتن بۆ پێشێکی سەرکوتکەرانە" نووسی کە کۆماری ئیسلامی لە ماوەی پێنج ڕۆژدا سەرهەڵدانێکی گەورەی خەڵکی بێدەنگ کرد کە چەخماخەکەی بە زیاد بوونی نرخی بێنزین لێدرابوو.

 

ڕوسیە

میدیاکانی ڕووسیە هەواڵەکانیان بە سەرچاوەگرتنی زانیاریەکانی بەرپرسانی ئێران بڵاو دەکردەوە. تاس، هەواڵدەری دەوڵەتی ڕووسیە لە زمان فەرماندەی هێزی ئینتیزامی ئێران نووسی: شۆڕشەکانی ئێران بەشێک بوون لە پلانێک کە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێر پووچەڵ کرانەوە.

هەمان هەواڵدەری ڕۆژی ڕابردوو لە زمان بەرپرسانی ئێران ئاماژەی بە دەسبەسەرکردنی ١٨٠ کەس لە ڕێکخەرانی ناڕەزایەتیەکان کرد و لە زمان بەرپرسانی ئێران نووسی: تیرۆریستەکانی داعش لە نێو ڕێکخەرانی خۆپێشاندەرانی ئێران".


ئیسپانیا

ڕۆژنامەی ئێل پایس" میهن" ئیسپانیا ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ نۆڤەمبەر نووسی: ڕژیمی ئێران ڕایگەیاند سەرکەوتووە بەسەر سەرهەڵدانێکی جەماوەری" و  بە بڵاوکردنەوەی وێنەی ژنانی ئێران لەسەر ڕووبەرگی خۆی گووتی دەسەڵاتدارانی ئێران: پیلانی بێگانەکان" و بزووتنەوەی ژنان بە بەرپرسی ناڕەزایەتیەکانی تایبەت بە گران بوونی نرخی بێنزین دەزانێ.

ڕۆژنامەی لاوان گواردیای ئیسپانیا کە خوێنەری زۆری نێودەوڵەتی هەیە دوو ڕۆژ دوای ناڕەزایەتیەکان نووسی: ئێران ناڕەزایەتی بێ ڕووخسار" و لە زمان شایەتحاڵان نووسی: خەڵک بە تووندوتیژی وڵامی کارەکەی دەوڵەتیان دایەوە. کەس چاوەڕوانی ئەوە نەبوو.

 

ئیتاڵیا

ڕۆژنامەی لارپوبلیکای ئیتاڵیا ڕۆژی ٢٠ نۆڤەمبەر نووسی: ئێران لە بشێویدا. لانیکەم سەد کەس کوژراوە" و لە زمان بەرپرسانی ئێران نووسی: سزا چاوەڕێی ڕێبەرانی خۆپێشاندانەکان دەکات.

 

تورکیە

ماڵپەری تایم تورک لە شرۆڤەیەک لەسەر دۆخی هەنووکەیی ئێران کە ڕۆژی دووشەممە بە سەردێری " دۆخی خەمباری یەک نەتەوە: ئێران" نووسی(( خەڵکی ئێران کە سەرکوت کراون. لە ناوخۆ و دەرەوە تەریک خراونەوە و لە ژێر ستەمدان، هەستێکی پڕ لە دژایەتیان هەیە.