بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

یەکیەتی ئەوروپا بۆ کۆماری ئیسلامی: تووندوتیژی لەگەڵ خۆپێشاندەران بەسە!

یەکیەتی ئەوروپا بۆ کۆماری ئیسلامی: تووندوتیژی لەگەڵ خۆپێشاندەران کۆتایی پێ بێنن
AvaToday caption
posted onNovember 21, 2019
noبۆچوون

وتەبێژی یەکیەتی ئەوروپا گووتی خۆپێشاندانەکانی ئێران ئەو وڵاتەیان لەرزاند و کوژراوی زۆر لێکەوتەوە. لە درێژەدا گووتی پێویستە کۆماری ئیسلامی ئەوپەری نەرمی لە بەرابەر خۆپێشاندەران بنوێنێت.

 

مایا کوسیانچیچ وتەبێژی کاروباری دەرەوەی یەکیەتی ئەوروپا ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ گەڵاڕێزان داوای لە دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئێران کرد لە بەرامبەر خۆپێشاندەرانی ئەو وڵاتە لوتکەی نەرمی بنوێنێ و کۆتایی بێنێت بە کردەوە تووندوتیژەکانی لە بەرامبەر خۆپێشاندەرانی ئەو وڵاتە.

هەواڵدەری فەرانسە کە ئەو هەواڵەی بڵاو کردۆتەوە ڕایگەیاندووە لە خۆپێشاندانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە ٢٠٠ کەس لە خۆپێشاندەران کوژراون. وتەبێژی یەکیەتی ئەوروپا وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کوژراوان داوای گفتوگۆی کرد بۆ چارەسەری کێشەکان.

شتێڤان لیبیش وتەبێژی فراکسیۆنی پەرلەمانی چەپەکانی ئاڵمان ڕۆژی ڕابردوو لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بە ناڕەزایەتیەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی ئێران و تووندوتیژی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر خۆپێشاندەران کرد.

لیبیش داوای لە کۆماری ئیسلامی کرد بە زووترین کات ڕشتنی خوێنی خەڵکی خۆپێشاندەر کۆتایی پێ بێنێت.