بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

داوای شکاندنی مانگرتنی نوری زاد و ڕاغب دەکرێت

داوای شکاندنی مانگرتنی نوری زاد و ڕاغب دەکرێت
AvaToday caption
posted onNovember 30, 2019
noبۆچوون

٢٣ کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی فارس بە بڵاوکردنەوەی نامەیەک داوایان لە هەر یەکە لە موحەمەد نوریزاد و زەردەشت ئەحمەد ڕاغبی کرد مانگرتنەکەیان بشکێنن.

دەقی نامەی داوکاری شکاندنی مانگرتنی ئەو چالاکانە بەم شێوەیە:

بە سرنجدان بەوەی بەرپرسانی دۆزگەری کۆماری ئیسلامی لە ماوەی ١١٠ ڕۆژی ڕابردوو هیچ هەوڵێکیان بۆ یەکلاییکردنەوەی چارەنووسی ئێوە نەداوە و ئەو بێهەڵوێستیە بووە بە هۆی مانگرتن لە خواردن و دەرمانی ئێوە و هەروەها داوا ڕەواکەی ئێوە بە گوێی جیهان گەیشتووە بەو پێیە وێرای ڕێزدانان بۆ داواکاریەکانی ئێوە کە ئەمانج لێیان گەیشتن بە دادپەروەری و پێڕاگەیشتن بە دۆسیەکەتانە داوا دەکەین کۆتایی بە مانگرتن لە خواردن و دەرمان بێنن.

لە بڕگەیەکی دیکەی نامەکەدا هاتووە بۆیەوە ئەو داوایەتان لێدەکەین لە بەر ئەوەی ئێرانی دواڕۆژ پێویستی بە ئێوەیە.

ناوی ئەو چالاکە مەدەنی و سیاسیانەی داواکاری کۆتایی مانگرتنیان لەو دوو چالاکە سیاسی و مەدەنیە کردووە بریتین لە: دوکتور محەمەد مەلەکی، گەوهەر ئیشقی، جەعفەر پەنایی، ئەحمەد مونتەزیری، شەهناز ئەکمەلی، ڕزا مەلەک، دوکتور محەمەد سەیفزادە، عەبدوڵفەتاح سوڵتانی، محەمەد کەریم بەیگی، دوکتور قاسم شوعلە سەعدی، ڕزا خەندان، فاتمە ئوسانلو، ئارەش کەیخوسرەوی، مەعسومە دێقان، پویا جگەروەند، ئەسەدوڵلا فەخیمی، فریشتە ئوسانلو، ڕزا ئایلور، حوسێن موسەوی، حەمید کەرەمی، ناسر نوری زادە، عەباس غەفاری و مێهرداد گریوانی.

شایانی باسە دوکتور محەمەد نوری زاد لە گرتووخانەی مەشهەد و زەردەشت ئەحمەد ڕاغب لە گرتووخانەی ئەوینی تاران چەندین ڕۆژە دەستیان بە مانگرتن لە خواردن و دەرمان کران.