بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

شەپۆلێکی دیکەی گرانی لە ئێران دەستی پێ کرد

شەپۆلێکی دیکەی گرانی لە ئێران دەستی پێ کرد
AvaToday caption
posted onNovember 24, 2019
noبۆچوون

بە پێچەوانەی بەڵێنی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی لەمەر پاراستنی سەقامگیری نرخی کەلوپەل و خزمەتگوزارییەکان لە دوای سێهێندەبوونی نرخی بەنزین هەواڵدەری فەرمی کۆماری ئیسلامی ئیرنا رایگەیاند شەپۆلێکی نوێی گرانی لە ئێران دەستی پێ کرد.

 

بە پێی ڕاپۆرتێکی ئیرنا نرخی هاتوچۆپێکردن بە موسافیرانی نێوشارەکان و میوە و تەڕە بار ٢٥ بۆ ٥٠% زیادی کردووە و ئەوە ڕاستەوخۆ و ناراستەوخۆ کاریگەری لەسەر تێچووی بەرهەمهێنان و نرخی کۆتایی بەکارهێنەر داناوە. بە پێی ئەو ڕاپۆرتە نرخی کیلۆیەک تەماتە گەیشتووەتە نیزیک ١٣ هەزار تمەن و هەروەها نرخی پرتەقاڵ بەرز بۆتەوە و بەهای هەنار لە کیلۆی ٩٠٠٠ بۆ ١٢٠٠٠ بەرز بووەتەوە.

 

لە بازاڕی ئاسندا نرخی هەر پارچە ئاسن ٧٠ بۆ ٨٠ هەزار تمەن بەرز بووەتەوە

دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی لە سێ ڕۆژ لەمەوپێشەوە و بە پێی پەسەندکراوەی سێ ئۆرگانی باڵای ئەو وڵاتە نرخی هەر لیتر بەنزینی لە هەزار تمەن بۆ سێ هەزار تمەن بەرز کردەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین شۆڕشی گەورەی گەلانی ئێران دژی کۆماری ئیسلامی لێکەوتەوە و لە ٢٨ پارێزگای ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵک دژ بە کۆماری ئیسلامی ڕژانە سەر شەقامەکان.