AvaToday caption
بڕیار وایە یەکەمین کونگرەی سەراسەریی شیعری کوردی «هانا» لە پارێزگاى ئیلامى ڕۆژهەڵاتى کوردستان حەوتووى پێشوو و بە بەشدارى دەیان شاعیر و ئەدیب و کەسایەتى فەرهەنگى بەڕێوە چوو.
فەرهاد شامورادیان بەرپرسی داهێنانە هونەرییەکانی ناوەندی هونەریی پارێزگاى ئیلام باسى لەوە کربوو کە یەکەمین کۆنگرەی سەرانسەریی شیعری کوردی «هانا» لە ئیلام و لە دوو پانێلى دوانیوەڕۆیی بەڕێوە چوو و شاعیران دواهەمین بەرهەمەکانی خۆیان پێشکەش کرد.
شایەنى باسە ئەمە یەکەم کونگرەیە لەبارەی ئەدەبیات، شیعر و مۆسیقای کوردی لەم پارێزگایە و بەم شێوە خۆجێییە بەڕێوە دەچێت.
شامورادیان باسیشى لەوە کرد کە گرووپی مۆسیقای کوردیی «ڕازان» لە ماوەی ئەم دوو ڕۆژەدا چەند پارچە مۆسیقایان پێشکەش کرد و پێشکەشکاری ئەم کۆنگرەیە دوکتۆر «حەبیبوڵا بەخشوودە» بوو.