Skip to main content

یەکەمین کۆنگرەی شیعری کوردی ئیلام

یەکەمین کۆنگرەی شیعری کوردی ئیلام
AvaToday caption
posted onJuly 20, 2019
nocomment

بڕیار وایە یەکەمین کونگرەی سەراسەریی شیعری کوردی «هانا» لە پارێزگاى ئیلامى ڕۆژهەڵاتى کوردستان حەوتووى پێشوو و بە بەشدارى دەیان شاعیر و ئەدیب و کەسایەتى فەرهەنگى بەڕێوە چوو.

فەرهاد شامورادیان بەرپرسی داهێنانە هونەرییەکانی ناوەندی هونەریی پارێزگاى ئیلام باسى لەوە کربوو کە یەکەمین کۆنگرەی سەرانسەریی شیعری کوردی «هانا»  لە ئیلام و لە دوو پانێلى دوانیوەڕۆیی بەڕێوە چوو و شاعیران دواهەمین بەرهەمەکانی خۆیان پێشکەش کرد.

شایەنى باسە ئەمە یەکەم کونگرەیە لەبارەی ئەدەبیات، شیعر و مۆسیقای کوردی لەم پارێزگایە و بەم شێوە خۆجێییە بەڕێوە دەچێت.

شامورادیان باسیشى لەوە کرد کە گرووپی مۆسیقای کوردیی «ڕازان» لە ماوەی ئەم دوو ڕۆژەدا چەند پارچە مۆسیقایان پێشکەش کرد و پێشکەشکاری ئەم کۆنگرەیە دوکتۆر «حەبیبوڵا بەخشوودە» بوو.