بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

لە تەورێزیش قاچاخى ئەندامانی جەستەى نەخۆشانى کۆڕۆنا لە لایەن کۆمارى ئیسلامییەوە ئاشکرا بوو

لە تەورێزیش قاچاخى ئەندامانە جەستەى نەخۆشانى کۆڕۆنا لە لایەن کۆمارى ئیسلامییەوە ئاشکرا بوو
AvaToday caption
posted onOctober 27, 2020
noبۆچوون

ماوەیەکە لە گۆشە و کەنارى ئێران و بەتایبەت لە کوردستان بیستراوە و بڵاو بووەتەوە کە کۆمارى ئیسلامى خەریکى قاچاخ و دزینى ئەندامانى جەستەى نەخۆشان و قوربانیانى کۆڕۆنایە و ئەمەشى لەو ڕێگەیەوە شاردووەتەوە کە "هەر قوربانییەکى کۆڕۆنا پێویستە دەوڵەت بەخاکى بسپێرێت و دواتر گۆڕەکەى بۆ بنەماڵەکەى ئاشکرا دەکرێت"، بەمەش ڕێگەى گرتووە لە دزەکردنى ئەم دزى و قاچاخە نائینسانییەى خۆى!

 

ئێستا پرسیارێک کە لە مێشکى هەموو ئێرانییەکە بەتایبەت ئەوانەى کە نەخۆشى کۆڕۆنایان هەیە و یا ئەوانەى کە قوربانیان داوە بە هۆى ئەم ڤایرۆسە، پرسیارەکەش ئەوەیە "کە بۆچى ئەو تووشبووانەى کۆڕۆنا کە دەگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانە، هەرچەندە لاو و بەهێزیش بن و حاڵیان زۆریش خراپ نەبێت، کەچى زۆرینەیان لە ماوەى یەک دوو ڕۆژى سەرەتا حاڵیان خراپ دەبێت و دەیانبەنە ئاى سی یوو و دواتر دەمرن؟! لە کاتێکدا کە زۆرینەى نەخۆش و تووشبووانى کۆرۆنا هەرچەندە کە پیرتر و لاوازتر بن و ئەگەر لە ماڵەوە پشوو بدەن، پاش ماوەیەک چاک دەبنەوە و هیچیان لێ نایێت؟!"

لەم ڕۆژانەدا کەیسێکى ئاڵۆز و نادیار لە یەکێک لە لقەکانى دادوەرى شارى تەورێز هاتووەتە گۆڕێ و کە پەیوەندى بە کوڕێکى لاوەوە هەیە کە لەوپەڕى بەهێزى و تەندرووستى باش و تەنیا لەبەر گومانکردن بە هەندێک لە نیشانەکانى کۆڕۆنا، دەگوازرێتەوە نەخۆشخانەیەکى تەورێز و لەو پەڕى سەرسووڕمان کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر حاڵى خراپ دەبێت و مردنى بە بنەماڵەکەى ڕادەگەیێنرێت! لەبەر ئەوەى کە گوتراوە نەخۆشەکە کۆڕۆناى هەبووە، ڕێگەیان بە بنەماڵەکەیان نەداوە بەخاکى بسپێرن بەڵکو لە لایەن دەوڵەتەوە بەخاک دەسپێردرێت. باوکەکەى کە گومانى لە مردنى کوڕەکەى هەبووە، بە زۆرى و پێداگرییەوە، بە دروستکردنى پەروەندەى سکاڵا لە کادیرانى نەخۆشخانەکە دەتوانێت ڕێگەپێدانى هەڵدانەوەى گۆڕەکەى وەربگرێت و لەوپەڕى سەرسووڕمان بۆیان دەردەکەوێت کە جەستەى ئەو لاوە ناکامە هەمووى دووراوەتەوە و نەشتەرگەرى بۆ کراوە!

بە بەدواداچوون بۆ پەروەندەکەى و ناردنى لاشەکەى بۆ پزیشکى یاسایی، دەردەکەوێت کە ئەندامانى جەستەى لاوەکە دەرهێنراوە!

ئایا ڕاز و نهێنى مەرگ بێشوومارەکانى ئەم چەند مانگەى ڕابردوو، پەیوەندییان بە بازرگانى ئەندامانى جەستەى ئەم قوربانییانەوە هەیە؟!

ئەم پرسیارە ئێستا بووەتە قسە و باسى خەڵکى ئێران و لە کوردستانیش ئەم باسانە گەرمە، بەتایبەت دواى ئەو پەیامانەى کە لە بانە و سنە و بۆکانەوە بە دەست ئاڤاتودەى گەیشتوون، دەردەکەوێت کە لە ڕۆژهەڵاتى کوردستانیش هەمان حاڵەتى گوماناوى دەبینرێت و هەن.