بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

هایکۆماس: گەر ئێران لە ڕێککەوتنەکە بچێتە دەرەوە هەموو گەمارۆکان دەگەڕێنەوە

هایکۆماس: گەر ئێران لە ڕێککەوتنەکە بچێتە دەرەوە هەموو گەمارۆکان دەگەڕێنەوە
AvaToday caption
posted onJune 12, 2019
noبۆچوون

 

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەڵمان و سوێد ڕۆژی سێشەمە ۲۱ی جۆزەردان بەدەربڕینی دڵەڕاوکێ لەمەڕ کردەوەکانی ئێران لەئەگەری چوونەدەرەوە لە ڕێککەوتنەکە هۆشداریان دایە تاران کە ئەم کارە تەراکەوتنی زیاتری ئێرانی لەنێو کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بەدوادایە

 

لەلایێکیترەوە تاران هەڕەشەی کردووە کە ئەگەر لایەنەکانیتری ڕێککەوتنەکە ڕێگایێک بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری گەمارۆکانی ئەمریکا لەسەر ئێران نەدۆزنەوە، تا یەک مانگیتر کردەوەگەلێک وەک زیادکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم دەس پێ دەکات، بەڵام هایکۆماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمان، کە دووشەممە ۲۰ی جۆزەردان لەگەڵ بەرپرسانی ڕژێمی ئێران دیدار و چاوپێکەوتنی هەبوو، هۆشداری دا کە هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنە ناوەکییەکە نە لەبەرژەوەندی ئەورووپایە و نە ئێرانیش.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمان گوتی: ئەگەر ئەم ڕێککەوتنە هەڵبوەشێتەوە، ئیدی کەس ناتوانێ بەدڵنیاییەوە بڵێت کە ئێران بەدوای چەکی ناوکی نییە.

ماس گوتیشی: چوونەدەرەوەی ئێران لەم ڕێککەوتنە، تەراکەوتنی زیاتری ئێران لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی لێدەکەوێتەوە و ئێران دەگەڕێتەوە ئەو شوێنەی کە پێش لە ڕێککەوتنەکە بوو. هەموو گەمارۆکان دەگەڕێننەوە و ئەمەش لەبەرژەوەندی ئێراندا نییە.