بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

 لە نۆروێژ سێ جۆر دەرمان لەسەر تووشبووانى کۆڕۆنا تاقی کرایەوە

 لە نۆروێژ سێ جۆر دەرمان لەسەر تووشبووانى کۆڕۆنا تاقی کرایەوە
AvaToday caption
posted onMarch 30, 2020
noبۆچوون

 

دەرمانی تووشبووانی کۆڕۆنا لە ڕێگەی یەکەمین تاقیکاری ئەزمونکارانەی بەکارهێنانی دەرمان لە نۆروێژ دەستیپێکرد. نەخۆشخانەی زانستگای ئۆسلۆ یەکێک لەو ٢٢ شوێنەی جیهانە کە سەرقاڵی گەورەترین توێژینەوەی نێودەوڵەتی لە لایەن ڕێکخراوی جیهانی تەندرووستی بە ئامانجی دیتنەوەی دەرمانێک بۆ ڤایروسی کۆڕۆنایە.

 

ئەو توێژینەوە تاقیکاری و کاریگەری سێ دەرمان بە کەڵکوەرگرتن لە تێکەڵکردنی دەرمانی مالاریا و ئێبۆلایە.

یەکەمین دەرمانی تاقیکراوە لەو پڕۆژەیەدا ( هیدروکسی کلروکین))ی ناوە کە بە ناوی بازرگانی( پلاکونیک) نێردراوەتە بازارەکان. ئەو دەرمانە بۆ تووشبووانی مالاریا درووستکراوە و هیوای ئەوە هەیە بۆ کەمکردنەوەی ئاسەوارەکانی ڤایروسی کۆوید ١٩ کاریگەر بێت. دوای کۆتایی تاقیکاری ئەزموونکارانەی ئەو دەرمانە بۆ تووشبووانی کۆڕۆنا، لێکۆڵینەوە لەسەر دەرمانەکانی دیکە بە تایبەت ئێبۆلا دەستپێدەکرێت.

تاقیکاری ئەو دەرمانانە لانیکەم سێ مانگ و لەسەر سەدان هاووڵاتی نۆروێژی ئەنجام دەدرێت. هاوکات ناوەندەکانی دیکەی بەشدار لەو تاقیکاریە بەشێوەی هاوئاهەنگ تاقیکاریەکانی خۆیان ئەنجام دەدەن و تۆماریان دەکەن و لە کۆتاییدا ئەنجامەکانیان باس دەکەن.

ڕێکخراوی جیهانی تەندرووستی هیوادارە ئەنجامە سەرەتاییەکانی ئەو توێژینەوە لە دوو مانگی داهاتوودا دیاری بکرێت و بەو شێوە ڕێگە بۆ بەرهەمهێنانی دەرمانی ڤایروسی کۆڕۆنا خۆش بکرێت.

ڕووسیە، چین، ئاڵمان، فەرانسە، ئەمریکا، نۆروێژ و چەندین وڵاتی دیکە سەرقاڵی دۆزینەوەی پێکووتی تایبەت بە چارەسەری کۆڕۆناڤایروسن و  زانیاریە سەرەتاییەکان نیشانی دەدەن پسپۆران دڵخۆشن بە دۆزینەوەی چارەسەری کۆتایی بۆ کۆڕۆنا.