بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

پێشانگایەک بۆ نۆژەنکردنەوەى نۆتردام دەکرێتەوە

پێشانگایەک بۆ نۆژەنکردنەوەى نۆتردام دەکرێتەوە
AvaToday caption
posted onJune 10, 2019
noبۆچوون

 

بڕیارە ژمارەیەک هونەرمەند لەچەند وڵاتێکى، لە گاێریی جاگۆسیان لە پاریس پێشانگایەکى وێنەکێشان بکەنەوەو، داهاتەکەى بۆ نۆژەنکردنەوەى کاتدارئیەى نۆتردامى مێژوویی تەرخان بکرێت.

 

لاری جاگۆسیان، خاوەنى ئەو گالەرییە ئەمرییکە  ١٥ نیسانی رابردوو لە رێگەى تەلەڤزیۆنەکانەوە ئاگرکەوتنەوەکەى کڵێسە مێژووییەکەى پاریس بینی و، هەر ئەو شەوەش بانگەوازێکى بۆ هونەرمەندە دۆستەکانى ناردووە تا هاریکاری بکەن لە نۆژەنکردنەوە. بەو هۆیەوەش ٢٨ هونەرمەند بەنیازن لەو گالەرییە لە پایتەختى فەڕەنسا بەرهەمەکانیان نمایش بکەن.

ژان ئەولیڤیە دێبری، بەرپرسى لقى ئەو هۆڵە لە پاریس رایگەیاند "بە شێوەیەکى چاوەڕواننەکراو نمایشەکان بەرز بوونەوە و، پێویستیمان بەوە نەبوو هونەرمەندان ئاگادار بکەینەوە لەوەى چ بابەتێک نمایش دەکەن".

ئەو هونەرمەندانەش ناسنامەیان جیاوازن و، لەوڵاتانى وەک فەڕەنسا، ئەڵمانیا، سویسرا، کەنەدا، بەریتانیا و ویلایەتە یەکگرتووەکان وچین و ژاپۆن بەشداریی دەکەن.

نۆتردام

کردنەوەى ئەو پێشانگایەش کە بەشێکى تەواو بووەو، تا ٢٧ تەمموزی داهاتووش بەردەوام دەبێت و، بۆ کارئاسانیش  کۆمپانیاکانى گواستنەوە نرخى پلیتەکانیان دابەزاندووە، بۆ ئەوەى خەڵکێکى زۆر بەشداریی تێدا بکات. بڕیاریش دراوە تەواوى قازانجەکانى ئەو پێشانگایە بۆ دامەزراوەى نۆتردام و کۆمەڵەى هاوڕێیانى نۆتردامى هاوبەشى ئەمریکى بچێت.

کارى ئەو هونەرمەندانەش لەنێوان هونەرى مۆدیرن و نوێوە دابەش بووە و، زۆربەیان لە هۆڵى نزیک شەقامی شانزەلیزەى دەبێت، بەشێکى دیکەى تابلۆکانیش پەیوەند بەو کڵێسایە وەک وێنەکانى باتی سمیت لەسنوورى نۆتردامەوە دەبن. هاوکات دامەزراوە تایبەتمەندەکان کارتى پۆستەى تایبەتییان لەو کڵێسایەش دروست کردووە تا بیفرۆشن و داهاتەکەى بۆ نۆژەنکردنەوە خەرج بکرێت.

لەپاش ئاگر بەربوونەوەکە لە ناوەڕاستى نیسانى ئەمساڵدا، لەماوەى دوو هەفتە لەسەرتاسەری جیهان کۆمەکێک بە بەهاى ٨٥٠ ملیۆن یۆرۆ کۆ کرانەوە. مێژووى ئەو کڵێسایە بۆ سەرووى ٨٠٠ ساڵ دەگەڕێتەوە، ناوبانگەکەى بەهۆى ڕۆمانى (قەمبوری نۆتردام)ـى ڤیکتۆر هۆگۆ، زیاتر بەئاسمانى جیهانیدا بڵاو بووەوە و ساڵانەش گەشتیارێکى زۆر بۆ بینینی دیزاین و ناوەوەى رووی تێدەکەن.