بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سێ چالاکی مەدەنی لە شاری سنە دەسبەسەرکران

سێ چالاکی مەدەنی لە شاری سنە دەسبەسەرکران
AvaToday caption
posted onMay 24, 2019
noبۆچوون

 

دوێنێ پێنجشەممە ۲ی جۆزەردان سێ چالاکی مەدەنی شاری سنە بەنێوی ئیدریس مینبەری، زارا محەمەدی و ڕێبوار مینبەری، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

 

بە وتەی شایەتحاڵان کە دەست تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى کەوتووە، دوێنی دوانیوەڕۆ تاقمێک لە هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردووتە سەر ماڵی ئەم سێ چالاکە و بە شێوەیێکی زۆر نائینسانی دەسبەسەریان کردوون. بەپێ هەواڵەکان تا ئێستاش ڕوون نییە ئەم دەسبەسەرکردنە لە لایەن کام لە ناوەندە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بووە و چارەنووسی ئەم سێ کەسەش تا ئێستا نادیارە.

ئیدریس مینبەری، زارا محەمەدی و ڕێبوار مینبەری لە بەڕێوەبەرانی ئەنجوومەنی فەرهەنگی ـ کۆمەڵایەتی نۆژینن کە لە چەندین شاری پارێزگای سنە چالاکی هەیە.

شایانی باسە کۆماری ئیسلامی ماوەیێکە کە لە لایەن کۆمەڵگای نێونەتەوەییشەوە لە ژێرگوشاری لەڕادەبەدەرە، هەموو هەوڵی خۆی کۆ کردووتەوە تا بە دەسبەسەرکردنی کەسانی چالاک و کاریگەر لە نێوخۆ و بە دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێی زیاتر، خەڵک کۆنترۆڵ بکا.