بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئێران بێ یاساترین وڵاتی دونیایە

ئێران بێ یاساترین وڵاتی دونیایە
AvaToday caption
posted onMarch 3, 2019
noبۆچوون

 

لە نوێترین ڕاپۆڕتی ساڵانەی " پێنوێنی سەروەری یاسا" لە دونیادا و لە نێوان ١٢٦ وڵات کە لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە ئێران لە پلەی ١٠٢ دایە.  لە پلەبەندی پێنوێنە وردەکانی ئەو ڕاپۆڕتە کەمترین پێوانەکانی مافە بنەڕەتییەکان بەر کۆماری ئیسلامی کەوتووە.

 

پێنوێنی سەروەری یاسا ڕاپۆڕتێکە کە ساڵانە لە لایەن دامەزراوەی " پڕۆژەی عەداڵەت لە دوونیادا" بڵاو دەبێتەوە و لە ڕاپۆڕتی نوێی خۆیدا پێنوێنەکانی ساڵی ٢٠١٨ زایینی خستووتە بەر لێکۆڵینەوە. لەو ١٢٦ وڵاتەی کە لە لایەن ئەو دامەزراوە نێودەوڵەتییە لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە، پلەی ئێران لە پێنوێنە هەشت بەشەکاندا بە شێوەی خوارەوە هاتووە:

 

ـ پێنوێنی مافە بنەڕەتییەکان: ١٢٦

ـ پێنوێنی دەوڵەتی کراوە: ١٢١

ـ پێنوێنی کەم کردنەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت: ١٠٩

ـ پێنوێنی جێبەجێ کردنی یاساکان: ٧٩

ـ پێنوێنی مافە کەیفەرییەکان: ٧٥

ـ پێنوێنی نەبوونی گەندەڵی: ٧٠

ـ پێنوێنی مافی مەدەنی: ٥٨

ـ پێنوێنی نەزم و ئەمنیەت: ٥٤

 

پلەی ئێران لە نێو وڵاتانی ناوچەکەدا و لە پێنوێنە جیاوازەکاندا لە خوارێیە و لە نێوان هەشت وڵاتی ناوچە، پلەی کۆماری ئیسلامی حەوت ڕاگەیێندراوە. لە ڕاپۆڕتێکی نوێدا کە ناوەندی "پڕۆژەی دادپەروەرى لە دونیا" ڕۆژی پێنجشەممە ٩ ڕەشەمە بڵاوی کردووەتەوە سەبارەت بە دۆخی پێنوێنەکانی یاسا لە وڵاتانی دیکەش نیگەرانی دەربڕیوە.

بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە، لێکۆڵینەوە لەو پێنوێنانەی بە دەست هاتوون ئەوە دەرکەوتووە کە ساڵی ڕابڕدوو ژماری ئەو وڵاتانەی کە دەسەڵاتی یاسا تێیاندا کەمی کردووە بۆ دووەمین جاری بەردەوام لە لایەن و وڵاتانەی کە ئەو پێنوێنانە تێیاندا بەرەو باشی هاتووە زیاتر بووە و ئاراستەی جوڵەکان بەرەو لاوازبوونی یاسا لە دونیا دەچێت.

لەو ڕاپۆڕتەدا هەروەها هاتووە لە نێوان پێنوێنە هەشت بەشییەکان پێنوێنی کەم کردنەوەی دەسەلاتی دەوڵەت لە وڵاتانێکی زۆرتر کەم بووەتەوە. لهێستان، بوسنی و هەرزەگۆویین و سربستان ئەو سێ وڵاتەن کە لە پێنوێنی دیاریکردنی هێزی دەوڵەت کەمترین کاریان کردووە. لە ڕاپۆڕتی ساڵانەی "سەروەری یاسا" وڵاتانی دانیمارک، نۆروێژ و فنلاند بە پێی ڕیزبەند ئەو سێ وڵاتەن کە زۆرترین پێنوێنەکانیان بەدەست هێناوە، بەڵام وڵاتانی کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ، کامبۆج و ڤەنزوێلا لە خوارەوەی ئەو ڕیزبەندەدان.

دامەزراوەی " پڕۆژەی عەداڵەت لە جیهاندا" کە لە ساڵی ٢٠٠٦ لە لایەن بیل نوکوم دامەزرێندراوە، ناوەندێکی نێودەوڵەتییە کە بنکەکەی لە واشنتۆنە و بە ڕێکخڕاوێکی کۆمەڵگەی مەدەنی بە ئەژمار دێت.