بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

دووبارە دەستگیرکردنی دو شارۆمەندی کوردی یارسان له کرماشان

دووبارە دەستگیرکردنی دو شارۆمەندی کوردی یارسان له کرماشان
له ڕاستەوه: شوجاع و پووریا مەنتی
کوردی یارسان له ئێڕان تووشی دووچاوەکی و سەرکوتی چەند قاته، لەلایەک به هۆی کوردبوونی و له لایەکیش به هۆی ئایینەکەی که ئیسلام نییه
posted onJune 14, 2024
noبۆچوون

بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ئاواتودی، ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٣، دوو برای زیندانیی كوردی یارسان و خەڵکی شاری سەحنە بە ناوەکانی "شوجاع و پووریا مەنتی" پاش خۆ ناساندنیان بە زیندانی "چەشمە سفید" لە کرماشان ، لە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی گشتیی کرماشان گوازرانەوە.

ئەم دوو برا زیندانییە سیاسییە کوردە لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠١ بە تاوانی بەشداری لە ناڕەزایەتییەکانی ڕێوڕەسمی بیست و یەکەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی سەید خەلیل عەلی نەژاد، هونەرمەندی ناودار و یەکێک لە گەورەکانی پێکهاتەی یارسان دەستبەسەر کراون.

پاشان لەلایەن لقی دووی دادگای تاوانەکانی کرماشانەوە، بە تۆمەتی "تێکدانی نەزمی گشتی" بە ساڵێک زیندان و ٧٤ قامچی سزا دران. بڕیار وادرابوو که ئەو دوو برای به شێوە "رای باز" ڕۆژانی سزادانەکەیان تێپەڕێنن که دوای ناساندنی ڕۆژانەی خۆیان به زیندان، جارێکی دیکه دەستبەسەر کران.

مەبەست له "رای باز" ئەوەیه که دادگا به زیندانی ئەو دەرفەته دەدات که له جیاتی تێپەڕاندنی سزاکەی له زیندان، له شوێنێکی حکومەتی یان تایبەت سەرقاڵی کاری ڕۆژانه ببێت بەڵام دەبێط هەر ڕۆژ خۆی به زیندانەکەی بناسێنێت.