بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ڕاپورت/ ئیسرائیل باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێرانی له دەمیشق بوردمان کرد

گزارش/ ئیسرائیل باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێرانی له دەمیشق بوردمان کرد
وێنەیەک له محەممەد ڕزا زاهێدی
محمدرضا زاهدی، فەرمانده‌ی باڵای سوپای تیرۆریستی قودس لەم هێرشه کوژرا. هێرشی درۆنی موقاومەی ئیسلامی عیراق بۆ سەر ئیسرائیل، هاندەری سەرەکی ئەم هێرشه بووه
posted onApril 1, 2024
noبۆچوون

ئێوارەی دووشەممه، ١٣ خاکەلێوەی ٢٠٢٤، هاوکات لەگەڵ بەڕێوچوونی ڕێورەسمی "سێزده بەدەر" له ئێران، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل به ئاگاداری پێش‌وەخت لەبارەی ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای سوپای تیرۆریستی پاسداران له بالوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران له دەمیشق، شوێنی نیشتەجێبوونییانی بوردمان کرد که بووه هۆی کوژرانی "محەممەد ڕزا زاهێدی"، فەرماندەی باڵای سوپای تیرۆریستی قودس و لانیکەم هەشت کەسی دیکه.

بەپێی ڕاپورتێک له ئاژانسی هەواڵی "تسنیم" سەر به سوپای تیرۆریستی پاسداران، محەممەد ڕزا زاهێدی، بەناوبانگ به "حەسەن مەهدەوی، له فەرماندەکانی پله یەکی سوپای تیرۆریستی قودس، به هۆی هێرشی ئاسمانی هێزی بەرگری ئیسرائیل بۆ بینایەک له تەنیشتی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران له دەمیشق کوژرا.

بەپێی وتەی چاودێرانی ئەمنی، ئیسرائیل پێشتر ئاگاداری ئامادەبوونی محەممەد ڕزا زاهێدی لەم شوێنه بووه بۆیه ئامادەکاری تەواوی بۆ لەنێوبردنی کردبوو بەڵام بڕیاری نیهایی نەدرابوو تاکو موقاومەی ئیسلامی عیراق له نیوەشەوی دووشەممه ١٣ خاکەلێوه، هێرشێکی درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل ڕێکدەخات و ئەمەش دەبێت هاندەری نیهایی بۆ ئامانج گرتنی زاهێدی.

هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر باڵوێزخانەی ئێران له سوریا
بینای باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران له دەمیشق که به هۆی بوردمانی ئیسرائیل ئاسەوراێکی لێنەماوه

بەپێی ڕاپورتە سەرەتاییەکان، بینای باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش به هۆی بوردمانەکەوه، به تەواوی وێران بووه. 

هیچ کوێ بۆ تیرۆریستەکان پارێزراو نییه

محەممەد ڕزا زاهێدی، له دایکبووی ١١ خەزەڵوەری ١٣٣٩ی هەتاوی،له شاری ئیسفەهانه. له ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوی بووەته ئەندامی فەرمی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی. له ساڵی ١٣٦٢ تاکو ١٣٦٥ی هەتاوی فەرماندەی لیوای "٤٤ قمر بنی‌هاشم" بووه . له ١٣٦٥ تاکو ١٣٧٠ی هەتاوی فەرمانده‌ی لیوای "١٤ امام حسین" بووه و له ١٣٨٤ تاکو ١٣٨٧ی هەتاوی فەرماندی گشتی سوپای تیرۆریستی پاسداران بووه.

هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر باڵوێزخانەی ئێران
دانیشتنێکی فەرماندە بالاکانی سوپای پاسداران دوای شەڕی ئێران و عێراق

بە وتەی سوپای پاسداران، ئەم گەوره تیرۆریسته، له ساڵی ١٣٨٧ تاکو ١٣٩٥ی هەتاوی، چالاکییەکانی دەگوازێتەوه بۆ نێو سوپای قودس و دەبێته فەرماندەی سوپای ئێرانی له سوریه و لوبنان.

محەممەد ڕزا زاهێدی له کوشتنی کوردانی ڕۆژهەڵات ڕۆڵی سەرەکی بووه و دوای قاسم سولەیمانی پیلانڕێژی سەرەکی بووه بۆ داگیر کردنی نیوەی خاکی باشوور دوای ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان و بەشێوەی مەیدانی له کاتی هێرشی هاوبەشی عیراقییەکان و سوپای پاسداران بۆ کەرکوک و خانقین، حوزوری هەبووه.

جێگای ئاماژەیه دوای هێرشی تیرۆریستی ٧ ئۆکتۆبەر، هێزی بەرگری ئیسرائیل له هیچ هەوڵێک بۆ لەنێوبردنی تیرۆریستانی سەر به کۆماری ئیسلامی ئێران، درێخی نەکردووه. بۆیه له ڕۆژی هەینی ١٠ی خاکەلیوەی ١٤٠٣ هەتاوی، فرۆكە شەڕکەرەکانی ئەو وڵاته هێرش دەکەنه سەر رۆژهەڵاتی حەلەب و دانیشتنێکی ئەمنی بەرپرسانی باڵای ئێران لەگەڵ حزبوڵڵاو و حەشدی شەعبی و ئەرتشی سوریای، بوردمان دەکەن که به هۆی ئەو هێرشه  ٣٦ کەس کوژراون و دەیان کەسیش بریندار بوونه.

هەروەها پێشتر بە‌پێی ڕاگەیاندراوێکی ئەرتشی بەرگری ئیسرائیل، هێزی ئاسمانی ئەو وڵاته توانیویەتی له هێرشێکی کوشنده له نیوە‌شەوی سێ‌شەممه، حەوتی خاکەلێوەی ١٤٠٣ی هەتاوی، کۆبوونەوەیەکی ئەمنی له دێرەزۆر و چەندین بنکەی دیکەی سوپای پاسداران له ئەلبوکەماڵ به چڕی بوردمان بکات و زۆرتر له ١٥ تیرۆریستی سەر به کۆماری ئیسلامی بکوژێت.

 

 

 

 

 

 

 

 

G

M

T

Y

 

 

 

Detect languageAfrikaansAlbanianAmharicArabicArmenianAssameseAymaraAzerbaijaniBambaraBashkirBasqueBelarusianBengaliBhojpuriBosnianBulgarianCatalanCebuanoChichewaChinese SimpChinese TradChuvashCorsicanCroatianCzechDanishDhivehiDogriDutchEmojiEnglishEsperantoEstonianEweFilipinoFinnishFrenchFrisianGalicianGeorgianGermanGreekGujaratiHaitian CreoleHausaHawaiianHebrewHill MariHindiHmongHungarianIcelandicIgboIlocanoIndonesianIrishItalianJapaneseJavaneseKannadaKazakhKazakh (Latin)KhmerKinyarwandaKonkaniKoreanKrioKurdish (Kurmanji)Kurdish (Sorani)KyrgyzLaoLatinLatvianLingalaLithuanianLuxembourgishMacedonianMaithiliMalagasyMalayMalayalamMalteseMaoriMarathiMariMeiteilon (Manipuri)MizoMongolianMyanmar (Burmese)NepaliNorwegianOdia (Oriya)OromoPapiamentoPashtoPersianPolishPortuguese (Brazil)PunjabiQuechuaRomanianRussianSamoanSanskritScots GaelicSepediSerbianSerbian (Cyrillic)Serbian (Latin)SesothoShonaSindhiSinhalaSlovakSlovenianSomaliSpanishSundaneseSwahiliSwedishTagalogTajikTamilTatarTeluguThaiTigrinyaTsongaTurkishTurkmenTwiUdmurtUkrainianUrduUyghurUzbekUzbek (Cyrillic)VietnameseWelshXhosaYakutYiddishYorubaZulu

 

PersianEnglishHebrew-------- [ All ] --------AfrikaansAlbanianAmharicArabicArmenianAssameseAymaraAzerbaijaniBambaraBashkirBasqueBelarusianBengaliBhojpuriBosnianBulgarianCatalanCebuanoChichewaChinese SimpChinese TradChuvashCorsicanCroatianCzechDanishDhivehiDogriDutchEmojiEnglishEsperantoEstonianEweFilipinoFinnishFrenchFrisianGalicianGeorgianGermanGreekGujaratiHaitian CreoleHausaHawaiianHebrewHill MariHindiHmongHungarianIcelandicIgboIlocanoIndonesianIrishItalianJapaneseJavaneseKannadaKazakhKazakh (Latin)KhmerKinyarwandaKonkaniKoreanKrioKurdish (Kurmanji)Kurdish (Sorani)KyrgyzLaoLatinLatvianLingalaLithuanianLuxembourgishMacedonianMaithiliMalagasyMalayMalayalamMalteseMaoriMarathiMariMeiteilon (Manipuri)MizoMongolianMyanmar (Burmese)NepaliNorwegianOdia (Oriya)OromoPapiamentoPashtoPersianPolishPortuguese (Brazil)PunjabiQuechuaRomanianRussianSamoanSanskritScots GaelicSepediSerbianSerbian (Cyrillic)Serbian (Latin)SesothoShonaSindhiSinhalaSlovakSlovenianSomaliSpanishSundaneseSwahiliSwedishTagalogTajikTamilTatarTeluguThaiTigrinyaTsongaTurkishTurkmenTwiUdmurtUkrainianUrduUyghurUzbekUzbek (Cyrillic)VietnameseWelshXhosaYakutYiddishYorubaZulu  

 

 

 

 

 

 

 

 

 

Text-to-speech function is limited to 200 characters

 

 

 

 

Options : History : Feedback : Donate Close