بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

١٠ی مارس ڕۆژی جلی كوردی

١٠ی مارس ڕۆژی جلی كوردی
جلی کوردی هێمای ڕەسەنایەتی کەلتوری کوردیه
جلی کوردی هێمای ڕەسەنایەتی کەلتوری کوردیه
posted onMarch 10, 2024
noبۆچوون

لە ھەرێمی کوردستان ڕۆژی ١٠ی مارس وەك ڕۆژی جلی كوردی ناودێر كراوە و ئەو ڕۆژە لە زۆربەی خوێندنگا و کۆلێژ و دامودەزگا حکوومی و تایبەتییەکان جلی كوردی لەبەر دەكرێت.

له چەندین ساڵ پێش، به پیشنیاری ئەویندارانی کەلتووری کوردی و چالاکانی کۆمەڵایەتی، بۆ ڕێز گرتن له داب و نەریت باو و باپیرانمان و بەرز ڕاگرتنی کەلتووری ڕەسەنی کوردی، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژی ١٠ی مارسی وەکو ڕۆژی جلی نەتەوەیی یان جلی کوردی دەستنیشان کرد.

لەم ڕۆژەدا، هەموو دام و دەزگاکانی حکوومەت، قوتابخانه و زانکۆکان و تەنانەت خەڵکی ئاسایی ڕێوڕەسمی تایبەت بۆ بەرز نرخاندنی ئەم ڕۆژه بەڕێودەبەن.

١٠ مارس روز لباس کردی در کردستان
جلی کوردی هێمای ڕەسەنایەتی کەلتوری کوردیه

کارمەندان به جلی کوردی له شوێنی دەوامیان ئاماده دەبن و قوتباخانه و زانکۆکانیش بۆ خوێندکارانیان سەیران له سرۆشتی کوردستان ڕێک دەخەن و خەڵکی ئاساییش بە پۆشینی جلی ڕازاوەی کوردی سەردانی ئازیزانیان دەکەن.

جلی کوردی لەڕووی شێواز و پۆشینەوە لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی تری کوردستان جیاوازە. لە پەیدابوونی کەلتوری جلوبەرگی کوردی تا ئێستا گۆڕانکاری بەسەر شێوەکەی ھاتووە بەڵام مۆرکی نەتەوەیی پاراستووە و توانیویەتی تا ئەمڕۆ بەزیندوویی لەنێو کوردان بمێنێتەوە.

١٠ مارس روز لباس کردی ١٠ مارس روز لباس کردی ١٠ مارس روز لباس کردی