بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

٧٧ لەسەدی خەڵکی ئێران بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی مانگی ڕەشەمەدا ناکەن

٧٧ لەسەدی خەڵکی ئێران بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی مانگی ڕەشەمەدا ناکەن
AvaToday caption
به‌پێی ئاکامی دواڕاپرسی، ٧٥ له سەدی خەڵکی ئێران له ڕیفراندۆمێکی ئازاد دەنگ به کۆماری ئیسلامی نادەن
posted onFebruary 13, 2024
noبۆچوون

ڕاپرسییەکی نوێی دامەزراوەی "گەمان" لەژێر ناوی "هەڵوێستی ئێرانییەکان سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی ١٤٠٢" دەریدەخات کە ٧٧ لەسەدی خەڵک، نایانەوێ بەشداری لە شانۆی هەڵبژاردنەکانی ڕێژیمدا بکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی دامەزراوەكە، ئەم ڕاپرسییە لە نێوان ڕۆژانی ١١ تا ١٨ی ڕێبەندان ئەنجام دراوە و تەنیا نزیکەی ١٥ لەسەدی بەشداربووان ڕایانگەیاندووە کە لە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵدا بەشداری دەکەن.

یەکێک لە خاڵەكانی ئەم ڕاپرسییە ئەوەیە کە نزیکەی ٣٨ لەسەدی کۆمەڵگە ئاگاداری بەرێوەچوونی هەڵبژاردنەکە نەبوون.

 ئەم ڕاپرسییە دەریدەخات کە ٣٩ لەسەدی ئەوانەی لە ساڵی ١٣٩٨دەنگیان داوە، نایەنهەوێت بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵدا بکەن.

هەروەها بەڕێوبەرانی ئەم ڕاپرسیە بۆ ڕوون کردنی هەڵوێستی سیاسی ئێرانییەکان، پرسیاری "لە ڕیفراندۆمێکی ئازاد دەنگ به کۆماری ئیسلامی دەدی یان نا؟" ئاراستەی بەشداربووان کرا کە نزیکەی ٧٥ لەسەدی بەشداربووان "نا بۆ کۆماری ئیسلامی"یان هەڵبژاردووە.

هەروەها خاڵی سەرنجڕاکێشی ئەم ڕاپرسییه دیاری کردنی ڕوانگەی خەڵکی ئێران بۆ شەری غەززەیه که نزیكەی  ٣٥ لەسەد حەماسیان بە تاوانبار زانیوە.

جێگای ئاماژەیه چالاکوانانی سیاسی کورد لەو باوەڕەدان، ڕوانگەیەکی ناوەندگرا لەسەر ئەم ڕاپرسییه زاڵه چونکه بەڕێوبەرانی ڕاپرسییەکه هیچ ئاوەڕێکیان به داخوازییەکانی نەتەوەکانی ئێران نەداوه له کاتێکدا ئەوان داوای مافی چارەنووسی خۆیان دەکەن.

چالاکوانانی کورد دەڵێن، دەبوایه پرسیارێکی ئاوا به ڕاپرسییەکه زیاد بکریابا: ئایا تو وەکوو کورد یان تورک یان عەرەب یان بەلوچ دەتەوێت له ئێران جیا ببیتەوه یان نا؟