بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

 سزای ١٧ مانگ زیندانی بۆ مەسعوود کوردپوور

 سزای ١٧ مانگ زیندانی بۆ مەسعوود کوردپوور
AvaToday caption
posted onFebruary 13, 2023
noبۆچوون

 

▪️بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مۆکریان کە مەسعوود کوردپوور، سەرنووسەریەتی، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقیلابی بوکانەوە بە ١٧ مانگ زیندان مەحکووم کراوە.  

▫️ئەگەر ئەم حوکمە لە قۆناغی تانەدان پەسەند بکرێت، بە جێبەجێکردنی ماددەی ١٣٤ی یاسا ئیسلامییەکانی کۆماری ئاخوندی، ئەم ڕۆژنامەنووسە دەبێت ٩ مانگ بچێتە زیندان.

▫️مەسعوود کوردپوور، ڕۆژنامەنووس و چالاکی مافی مرۆڤ و سەرنووسەری ئاژانسی هەواڵی موکریان کە نزیکەی پێنج مانگ لەمەوبەرەوە دەستبەسەرە؛ بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" و "تێکدانی ئاسایشی گشتی" بە ٩ مانگ زیندان مەحکووم کراوە.