AvaToday caption
ڕۆژی دووشەممە ۲۱ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، شەش ژینگەپارێزى ئەنجوومەنی سەوزی چیا، لە کاتی کوژاندنەوەی دارستانەکانی مەریوان، سووتان و بریندار بوون.
ئەنجومەنی سەوزی چیا ڕاگەیێندراوێکی لەم بارەوە بڵاو کردووەتەوە کە تیایدا هاتووە:
ئەنجومەنی سەوزی چیا، نزیکی کاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە، دوو گرووپ لە ژینگەپارێزەکان و ئەندامانى خۆی بۆ کونترۆڵکردنی ئاگرى دارستانەکانی نێوان گوندی هانەشێخان و هەنجیرانی مەریوان ناردووە؛ بەڵام بەهۆی تەشەنەسەندنی ئاگرەکە و دژوارى سروشتی ناوچەکە، پاش چەندین کاتژمێر هەوڵدان، ناچار دەبن داوای کەسی زیاتر بکەن و هەر بەم هۆشەوە گرووپی سێیەمی ژینگەپارێز دەگەنە لایان، بەڵام ئەم گرووپە تووشی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە دەبن و ٦ کەسیان بریندار دەبێت کە ٣ کەسیان بۆ چارەسەری برینەکانیان دەگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانەی مەریوان.