بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

گەندەڵانی کۆماری ئیسلامی لە هۆتێلن یان زیندان؟!

گەندەڵانی کۆماری ئیسلامی لە هۆتێلن یان زیندان؟!
AvaToday caption
posted onJuly 8, 2019
noبۆچوون

 

 ڕۆژنامەی شەرق ڕاپۆرتێکی لە ژوورە لاکچرییەکانی زیندانییەکانی بەندی ماڵی ئەوین بڵاو کردووەتەوە کە تێچووی مانگانەی هەر ژوورێکیان ٤٥ ملیۆن تمەنە!

 

لە وێنەکان ئەم ژوورانە لە هۆتێلی ٥ ئەستێرە دەچن کە تایبەت بە بەندکراوانی ماڵی و گەندەڵان لە زیندانە و هەموو جۆرە پێداویستییەک وەک تەلڤێزیۆنی ئێڵ ئی دی، یەخچاڵی بیانی، تەختی خاوێن و ڕەحەت، ئاومێوەگیری و کۆلێر و چێشتخانەی پیشەسازی و توالێتی تایبەتی و... هەیە. هەروەها ئەم ژوورانە لە ۳۰ متری چوارگۆشەن و ٥ کەس یان کەمتری تێدا دەژی لە کاتێکدا ژوورێکی وا لە زیندانی ئەوین ۲۷ زیندانی تێدایە.

ئەمەش  لە کاتێکدایە کە زیندانیانی سیاسی بێبەری لە کەمترین پێداویستییەکانن و تەنانەت تاقمێکیان لە بەندی قاتڵان ڕاگیردراون.

بەپێ ڕاپۆرتەکە، ئەم ژوورە لاکچرییانە لەلایەن ڕێکخراوەی زیندانەکانەوە ئامادە نەکراوە بەڵکوو زیندانییەکان بە پارەی خۆیان پێداویستی و خواردنی خۆیان دابین دەکەن.بەڵام ئەم دۆخەی کە پێکیان هێناوە پیشان لە دەستڕۆییشتنێکی زۆری ئەم زیندانیانە لەلایەن سەرۆک و کاربەدەستانی زیندانەوەیە.

هەروەها گوتراوە کە گەندەڵانی کۆماری ئیسلامی لە زیندان تۆڕێکی مافییاییان پێک هێناوە و بە هۆی دەستڕۆییشتن لە بەندی قاتڵان و تاوانە زەبەلاحەکان هەرچەشنە کارێک لە پێناو بەرژەوەندی خۆیان دەکەن.