Skip to main content

٦ ژینگەپارێزى مەریوان لە کاتی ئاگرکوژانەوەی دارستانەکانی شارەکە تووشى سووتان بوونەوە

٦ ژینگەپارێزى مەریوان لە کاتی ئاگرکوژانەوەی دارستانەکانی شارەکە تووشى سووتان بوونەوە
AvaToday caption
posted onJuly 14, 2021
nocomment

ڕۆژی دووشەممە ۲۱ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، شەش ژینگەپارێزى ئەنجوومەنی سەوزی چیا، لە کاتی کوژاندنەوەی دارستانەکانی مەریوان، سووتان و بریندار بوون.

 

ئەنجومەنی سەوزی چیا ڕاگەیێندراوێکی لەم بارەوە بڵاو کردووەتەوە کە تیایدا هاتووە:

ئەنجومەنی سەوزی چیا، نزیکی کاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە، دوو گرووپ لە ژینگەپارێزەکان و ئەندامانى خۆی بۆ کونترۆڵکردنی ئاگرى دارستانەکانی نێوان گوندی هانەشێخان و هەنجیرانی مەریوان ناردووە؛ بەڵام بەهۆی تەشەنەسەندنی ئاگرەکە و دژوارى سروشتی ناوچەکە،  پاش چەندین کاتژمێر هەوڵدان، ناچار دەبن داوای کەسی زیاتر بکەن و هەر بەم هۆشەوە گرووپی سێیەمی ژینگەپارێز دەگەنە لایان، بەڵام ئەم گرووپە تووشی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە دەبن و ٦ کەسیان بریندار دەبێت کە ٣ کەسیان بۆ چارەسەری برینەکانیان دەگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانەی مەریوان.