
AvaToday caption
دوو بەندکراوی سیاسی کورد بە ناوەکانی سابیر شێخ عەبدوڵا و دیاکۆ ڕەسوڵزادە کاتژمێر ١٢:٣٠ی خوولەکی شەوی ڕابردوو لە گرتووخانەی ورمێ لە سێدارە دران.
ئەو دوو بەندکراوە کوردە ڕۆژی ڕابردوو بۆ جێبەجێکردنی سزاکانیان لە بەندی ١-٢ی گرتووخانەی ورمێەوە بۆ ژووری تاکەکەسی گوازرابوونەوە.
بە لەسێدارەدانی سابیر و دیاکۆ، کۆماری ئیسلامی جارێکی دیکە ئەو پەیامەی بە گوێی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا دا کە سیاسەتی تیرۆر و ئیعدامی تێکۆشەرانی کوردستان درێژەی دەبێ . تەنیا ڕێگە بۆ کۆتاییهێنان بە هەستاندنی گیانی ڕۆڵەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن کۆماری ئیسلامی، هەبوونی خەباتێکی جدی دژ بە ڕژیمی ئێران و زیاتر کردنی تێکۆشانە.