رفتن به محتوای اصلی

کۆماری ئیسلامی دوو بەندکراوی سیاسی کوردی لە سێدارە دا

کۆماری ئیسلامی دوو بەندکراوی سیاسی کوردی لە سێدارە دا
AvaToday caption
posted onJuly 14, 2020
noدیدگاه

دوو بەندکراوی سیاسی کورد بە ناوەکانی سابیر شێخ عەبدوڵا و دیاکۆ ڕەسوڵزادە کاتژمێر ١٢:٣٠ی خوولەکی شەوی ڕابردوو لە گرتووخانەی ورمێ لە سێدارە دران.

 

ئەو دوو بەندکراوە کوردە ڕۆژی ڕابردوو بۆ جێبەجێکردنی سزاکانیان لە بەندی ١-٢ی گرتووخانەی ورمێەوە بۆ ژووری تاکەکەسی گوازرابوونەوە.

بە لەسێدارەدانی سابیر و دیاکۆ، کۆماری ئیسلامی جارێکی دیکە ئەو پەیامەی بە گوێی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا دا کە سیاسەتی تیرۆر  و ئیعدامی تێکۆشەرانی کوردستان درێژەی دەبێ . تەنیا ڕێگە بۆ کۆتاییهێنان بە هەستاندنی گیانی ڕۆڵەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن کۆماری ئیسلامی، هەبوونی خەباتێکی  جدی دژ بە ڕژیمی ئێران و زیاتر کردنی تێکۆشانە.