بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ماچی مەرگ لە پاکستان

ماچی مەرگ لە پاکستان
AvaToday caption
posted onMay 19, 2020
noبۆچوون

دوو کچی ١٦ و ١٨ ساڵە بەهۆی ماچکردنیان لە لایەن پیاوێک بە دەستی باب و براکەیان کوژران. بابی یەکێک لەو دووکچە و برای ئەویتریان کە بە دەستی هێزەکانی پۆلیسی پاکستان دەستبەسەر کراون، دانیان بەوەدا ناوە لە ئەو دوو کچەیان کووشتووە.

 

بکوژەکان ڕایانگەیاندووە ڕۆژی ٢٥ی مانگی گوڵان لە گووندێکی دوورەدەستی وەزیرستان کچەکانیان تیرەباران کردووە و هەر لەوێ لە ژێر خاکیان ناون. محەمەد نەواز خان ، وتەبێژی پۆلیسی وەزیرستان بە ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە هووتی: ئەو دوو ژنە لە ڤیدیۆیەکدا کە دەگەڕێتەوە بۆ دوو ساڵ لەمەوبەر لە لایەن پیاوێکەوە لێویان ماچ دەکرێت.

پۆلیسی پاکستان ئەو کورەی کە لێوی ئەو دوو کچەی ماچ کردووە بە تۆمەتی بەرەلایی دەستبەسەر کردووە.

دانیشتووانی ناوچە قەبیلە نشینەکانی وەزیرستانی باکور و باشور کە هاوسنوری ئەفغانستانە زۆر نەریتین و بە باوەڕە ناموسیەکانیان دەناسرێنەوە. بە گووتەی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ژنانی ئەو ناچانە بە تەنیا ناتوانن لە ماڵەکانیان بچنە دەر.

بە گووتەی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی پاکستان هەموو ئەو کەسانەی لەسەر تۆرە کۆمەڵایەتیەکان کووژرانی ئەو دوو کچەیان مەحکوم کردووە، هەڕەشە و گاڵتەیان پێکراوە. بە گووتەی چاودێری مافەکانی مرۆڤ ساڵانە بە شێوەی نێونجی هەزار قەتڵی ناموسی لە پاکستان ئەنجام دەدرێت بەڵام هیچ ئامارێک لەو کوشتنانە نادرێت لەبەر ئەوەی یان ڕاپۆرت نادرێن یان بنەماڵەکانیان دەڵێن مەرگی سروشتی و خۆکوژی بووە.

لە ئۆکتۆبری ساڵی ٢٠١٦ پاکستان بە چاکسازی لە یاسای قەساس، گەڵالەیەکی پەسەند کرد کە بە پێی ئەو گەڵاڵەیە ئەنجامدەری قەتڵی ناموسی بە ڕەزامەندی بنەماڵەی کەسی کوژراو نابەخشرێت.  سزای قەتڵی ناموسی لە پاکستان زیندانی هەتا هەتاییە بەڵام ئەو جۆرە قەتڵانە لە ناوچە قەبیلەییەکانی پاکستان گەلێک زۆرە و ژنان بە تاوانی ئەوەی شەڕەفی بنەماڵەیان خەوشدار کردووە، دەکوژرێن.