رفتن به محتوای اصلی

بەرەو پێکهێنانی گرووپی گەڕەکی شارەکان

بەرەو پێکهێنانی گرووپی گەڕەکی شارەکان
AvaToday caption
posted onMarch 22, 2020
noدیدگاه


 پێکهێنانی گرووپی گەڕەکەکان یان ستراتژی مەقەست کلیلی سەرکەوتنی پارێزەرانی ژیانە بۆ خاوێنڕاگرتنی شارەکانی ڕۆژهەڵات لە ڤایروسی کۆڕۆنا. پێشنیارێک بۆ باشتر بەڕێوەچوونی هەڵمەتی خاوێنکردنەوەی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئەمەش دەقی پێشنیارەکە:
خێرایی بڵاو بوونەوە و خۆتەکسیرکردنی ڤایروسی کۆڕۆنا یەکجار زۆرە و هەموومان ئەوە دەزانین گرووپێک یان چەند گرووپ ناتوانن ڕووبەڕووی ئیپدمی خێرای ئەو ڤایروسە ببنەوە.

ڕاستە گرووپەکانی کۆمەڵی مەدەنی، ژینگەپارێزان و کەژوانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گیانی خۆیان خستووەتە مەترسی، زەحمەت دەکێشن و ماندوونەناسانە و بە نۆرە گەڕەکی شارەکان خاوێن دەکەنەوە بەڵام پرسیار ئەوەیە هاتوچۆی بەردەوامی بەشێکی زۆری خەڵک کە تا ئێستا ئاستی مەترسیداربوونی کۆڕۆنایان بە جدی نەگرتووە دەتوانێ ئەو دڵقورسیەمان بۆ درووست بکات کە بە جارێک و دوجار هەڵمەتی ڕشاندن و ضدعفونی کردن مەترسی کۆڕۆنا لەسەر شارەکانمان نامێنێ یان بە شێوەیەکی بەرچاو کەم دەکات؟
هەموومان دەزانین لە زۆربەی هەرە زۆری شارەکانی ڕۆژهەڵات ڤایروسی کۆڕۆنا بڵاو بووەتەوە و تەنیا گەڕان و سەفەرکردنی کەسێکی تووشبووی تۆمار نەکراو و قەرەنتینەکراو دەتوانێ چ کارەساتێک بەدوای خۆیدا بێنێت! کە واتە دەبێ هەموومان ئەوە بزانین هەڵمەتی ڕشاندنی شارەکان بە فۆڕمۆڵی ئێستا کە گرووپێک یان چەند دانە گرووپێک دەیکەن لەگەڵ هەموو باشیەکانی بەڵام فۆڕمۆڵێکی بە پێی پێویست کارامە و وڵامدەر نییە.

لە ستراتژی مەقەستدا بە پێکهێنانی گرووپی گەڕەکەکان و هەڵمەتی بەردەوامی ڕشاندن و خاوێنکردنەوەی ئەو گەڕەکانە، لە راستیدا ئپیدمی یان خێرایی بڵاو بوونەوەی ڤایروۆسەکە دێتە خوارەوە. وای دادەنێین ٥ گرووپ لە شارێکی وەک بۆکاندا خەریکی ڕشاندن و هەڵمەتی خاوێنکردنەوەن. شارێک کە حەشیمەتی بە نیسبەت زۆرە و هەڵکەوتەی جوغرافیاییشی دەشتە و شکڵی هیندسیەکەی بڵاوە. گەلۆ ٥ گرووپ دەتوانن کۆنترۆڵی ئەو شارە بکەن؟ بێگومان و بە موتڵەقی بۆشایی و گەڕەکی خاوێن نەکراوهەیە. لەوەیە خاوێنکرابێتەوە بەڵام کاتێکی زۆری بەسەردا هاتبێ کە ئەو کات کاریگەری دەرمانەکە یان نامێنێ یان زۆر کەم دەبێتەوە. ئەمە یانی مەترسی جدی هەیە.
دەبێ لە ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەم پەتایەدا و  بە بنەماگرتنی ئەوەی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی وەک هەموو کات گیانی ئێمە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی بۆ گرینگ نییە هەر تاکێکمان هەست بە بەرپرسایەتی بکات. ناکرێ ٤٠ یان ٥٠ کەس باری تەندرووستی و خاوێن ڕاگرتنی شاریک بخەنە سەر شان و دەیان هەزار کەس هەست بە بەرپرسایەتی نەکەن. ئەخلاقی هاووڵاتی بوون و مەلزوماتی تەندرووستی گشتی ئەوە هەڵناگرێت و دۆخێکی ئاوا نابەرابەر لە ڕووی هەستکردن بە بەرپرسایەتی و هەڵگرتنی مەسئولیەتی گشتی شایانی کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵات نییە.

گرووپی گەڕەکەکان
ئەو هەڵمەتە جیا لە کاریگەری باش و کارامەی لەسەر تەندرووستی کۆمەڵگە تەمرینی خۆبەڕێوەبەردنی گەلەکەمان دەبێ لە کاتی ڕووداوی ناخۆش و چاوەڕواننەکراودا.
گرووپەکان لە خەڵکی خودی گەڕەکان پێکدێن و چالاکڤانی مەدەنی و پزیشکان سەرپەرشتیان دەکەن. هیچ کات ئیزنی هەبوونی بۆشایی نادەن. یانی گەڕەک یان شەقامی خاوێن نەکراو بوونی نابێ. هەڵمەتەکە یەک دەست دەبێت و هەستی بەرپرسایەتی لە راپەڕاندنی کارەکەدا زیاتر دەبێت و ئەمنیەتی تەندرووستی گشتی باشتر پاریزراو دەبێت.
ئەو گرووپانە گەڕای ڤایروسەکە ئەگەر وایدابنێین لە لایەن کەسێکەوە لە جێیەک بەجێهێشترابێ مەقەست دەکەن و ئیزنی هەڵگیرانی بە کەسێکی دیکە و بەم شێوە تووشبوونی دەیان کەسی دیکە نادەن.
دەبێ لیباس و ماسکی ئیستانداردیان پێبێت و بۆ ئەوە مەبەستەش دەوڵەمەند و خێرخواز و تەنانەت خوودی گەڕەکەکانیش دەتوانن دابینیان بکەن.