رفتن به محتوای اصلی

ئەمریکا ڕەتی کردەوە هێزەکانی لە عێراق بکشێنێتەوە

ئەمریکا ڕەتی کردەوە هێزەکانی لە عێراق بکشێنێتەوە
AvaToday caption
posted onJanuary 7, 2020
noدیدگاه

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەواڵی تایەت بە چوونە دەری هێزەکانی ئەمریکای لە عێراق وەدرۆ خستەوە و گووتی ئەمریکا وەها بڕیارێکی نەداوە.

 

مارک ئێسپێر وێرای ئەوەی بە تووندی هەواڵی چوونە دەری هێزەکانی ئەمریکای لە عێراق ڕەت کردەوە گووتی: ئەمریکا سوورە لەسەر ئەوەی وێرای هاوپەیمانە هاوبەشەکانی خۆی لە دژی گرووپی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی داعش شەڕ بکات. ئێسپێر جەختی لەوە کردەوە ئەمریکا پێبەندە بە شەڕ دژی گرووپی داعش لە عێراق.

پێشتر ژنراڵ ڤیلیام سیلی، سەرۆکی ناوەندی هاوبەشی هێزەکانی هاوپەیمانان لە دژی داعش لە عێراق بە ناردنی نامەیەک بۆ سەرکردەکانی ئەرتەشی عێراق باسی لە تەمای هاوپەیمانان بۆ بەجێهشتنی عێراق کردبوو. لە نامەکەدا هاتبوو: ئێمە ڕێز بۆ بڕیاری دەوڵەتی ئێوە بۆ چوونە دەری هێزەکانمان دادەنێین و ئەرتەشی ئەمریکا لە ماوەی ڕۆژان و چەند حەوتووی داهاتوو هێزەکانی لە عێراق دەباتە دەرێ.


مارک مایلی، سەرۆکی ناوەندی هاوبەشی ئەرتەشی ئەمریکا دواتر هەبوونی ئەو نامەی پشت راستکردەوە، بەڵام گووتی ئەو نامەیە پێش نووس بووە و  نەخوازراو کەوتووەتە دەستی میدیاکان.

ئەمریکا لە ڕێبەری شەڕ لە دژی داعشی لە عێراقدا لە ئەستۆیە، ٥ هەزار سەربازی لەو وڵاتە هەیە.

شایانی باسە پەرلەمانی عێراق ڕۆژی یەکشەممە پێنجی ژانویە بڕیارنامەیەکی پەسەند کرد کە بە پێی ئەو بڕیار نامە دەبێ ئەمریکا و هێزە بیانیەکانی دیکە لە عێراق بڕۆنە دەر. جێبەجێببوونی ئەو بڕیارنامەیە لە لایەن دەوڵەتی عێراق پێویست نییە.

ئەمریکا بە کاردانەوە بە بڕیاری پەرلەمانی عێراق هەڕەشەی گەمارۆخستنە سەر عێراقی و وەرگرتنی تێچووی خەرجەکانی کردووە.

هەر لەو پێوەندیەدا ئاڵمان ڕایگەیاندووە  بەشێک لە هێزەکانی لە عێراق دەکێشێتە دەر و بۆ بنکەکانی لە کوێت و ئوردون دەیانگوێزێتەوە.