رفتن به محتوای اصلی

پاکانە کردنی خامنەیی لە سەر کوشتنی ڕەفسەنجانی بەردەوامە

پاکانە کردنی خامنەیی لە سەر کوشتنی ڕەفسەنجانی بەردەوامە
posted onOctober 15, 2018
noدیدگاه

خامنەیی هەوڵ دەدات لەمەڕ کوشتنی ڕەفسەنجانی خۆی بێ گووناح نیشان بدات و فەرماندەی سوپای قوم دوای پشت راستکرنەوەی کوشتنی ڕەفسەنجانی لەسەر کارەکەی لادرا.

دوو مانگ دوای کۆبوونەوەکەی حەوزەی عیلمیەی قوم و تاوانبار بوونی سوپای پاسداران بە بەڕێوەبردنی ئەو کۆبوونەوە فەرماندەی سوپای پاسداران لەو شارە لەسەر کار لادرا.

ڕێوڕەسمی ناساندنی موحەمەد شاچراغی فەرماندەی نوێی سوپای پاسداران لە قوم و لەسەر کار لادانی غوڵامڕزا ئەحمەدی فەرماندەی پێشوی سوپا لەو شارە رۆژی یەکشەممە ٢٢ی جۆزەردان لەو شارە بەڕێوەچوو.

لەو ڕێوڕەسمەدا حوسێن سەلامی جێگری فەرماندەی سوپا، موحەمەد سەعیدی تولیت، هاشم حوسێنی بوشێهری ئیمام جومعەی قوم، عەباس كەعبی، موجتەبا زی النور و ئەحمەد ئەمیرئابادی، نوێنەرانی قوم لە پەڕڵەمانی ئێراندا و پارێزگاری ئەو پارێزگاریە ئامادەبوون.

غوڵامڕزا ئەحمەدی خەرمانانی ساڵی ٩٤ پلەی فەرماندەیی سوپای لە شاری قوم پێ بەخشرابوو و پێشوتر فەرماندەی سوپای پاسداران لە خۆراسانی ڕەزەوی بوو، هەروەها موحەمەد تەقی شاچراغی فەرماندەی نوێی سوپای قوم لە ساڵی ٩٦دا وەک فەرماندەی سوپا لە پارێزگای تاران ناساندرابوو و پێشووتریش فەرماندەی سوپای سیمنان بوو.

حوسێن تەیبی فەڕ، فەرماندەی پێشووی " تیپی ئیمام سادق" یەکێک لە دوو وتەبێژی کۆبوونەوە " پەراویزخوڵقێنەکەی" حەوزەی عیلمیەی قوم بوو کە ڕۆژی ٢٥ی گەلاوێژ بەڕیوەچوو و ٩ی ڕەزبەڕ لەسەر کارەکەی خۆی لادرا و پۆستی جێگری کاروباری ڕووحانیەتی لە سوپادا پێسپێردرا.

دیمەنی پلاکاردەکانی ئەو کۆبوونەوە بوو بە مانشێتی هەواڵدەریەکان، ئەویش بە هۆی ئەوەی یەکێک لە پلاردەکان دروشمی " ای آنکە مذاکرە شعارت، استخر فرح در انتظارت" لەسەری نووسرابوو.

ئەو پەیامە هەڕەشەئامێزە لە ڕاستیدا ئاماژەیەک بوو بە مردنی ڕەفسەنجانی سەرۆکی پێشووی ناوەندی دیاری کردنی بەڕژەوەندیە باڵاکانی کۆماری ئیسلامی کە بە بڕاوی ڕەخنەگرە بناژۆخوازەکانی هاشمی ڕۆژی ١٩ی بەفرانبار لە کاتی مەلەکردن لە مەلەوانگەدا گیانی لەدەست دابوو.

رۆژنامەی ئێران لە ڕاپۆڕتێکدا بڵاوی کردبۆوە "تیپی ئیمام سادق " یەکێک لە بەڕیوەبەرانی ئەو ڕێوەڕەسمە بووە کە قوتابیانی حەوزەی عیلمیە تێیدا دروشمی هەڕەشەئامێزیان لە دژی حەسەنی ڕووحانی گوتبووە.

دوا بەدوای ئەو ڕووداوانە و دوای ناڕەزایەتی دەڕبڕینی ناسر مەکارمی شیرازی و حوسێن نووری هەمەدانی دوو مەرجەعی تەقلید و کۆمەڵگەی مامۆستایانی حەوزەی عیلمیەی قوم، سوپای پاسداران ڕۆلی ئەو دامەزراوەی لەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتیەدا ڕەد کردەوە و فەرماندەی سوپای قوم بە نووسینی نامەیەک بۆ مەکارمی شیرازی ڕایگەیاندبوو هێزەکانی ئەو دامەزراوە ئەمنی و نیزامیە لەو کۆبوونەوەدا نەبوون و داوای لە مەکارمی شیرازی کردبوو بە پشتیوانیکردن لە سوپای پاسداران سیخوڕ و خراپەخوازانی کۆماری ئیسلامی دەست بەتاڵ بێڵێتەوە.

شایانی باسە جگە لە پرسی پلاکاردە هەڕەشەئامێزەکان، قسەکانی ڕەحیم  پورغەزی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای فەرهەنگی لەو کۆبوونەوەدا ڕەخنەی چەند کەس لە مەرجەعە تەقلیدەکانی ئێرانی بەدواوە بوو.

دوابەدوای ئەو قسانە، چەند کەس لە سیما ناسراوەکانی بناژۆخواز لە دیمانەیەکدا لەگەڵ هەواڵدەڕی تەسنیم وێڕای پشتیوانی لە قسەکانی ڕەحیم پورغەدی گوتبویان " واباشتر بوو بە ئەدەبیاتێکی گونجاوتر ئەو قسانەی کردبا".