رفتن به محتوای اصلی

ئەمریکا: هیوادارین هەرگیز ناچار نەبین سوود لە چەکەکانمان وەرگرین

ئەمریکا: هیوادارین هەرگیز ناچار نەبین سوود لە چەکەکانمان وەرگرین
AvaToday caption
posted onOctober 1, 2019
noدیدگاه

دۆناڵد ترامپ سەرکۆمارى ئەمریکا لە کاتى دەستپێکى مەراسیمى دەستبەکاربوونى فەرمى سەرۆکە نوێیەکەى ناوەندى هێزە هاوبەشە سەربازییەکان، گوتى ئەمریکا گەورەترین هێز و دەسەڵاتى سەربازییە لە مێژووى دونیادا.

ئەوەشى گوت کە "هیوادارین هەرگیز ناچار نەبین کە سوود لە چەکە پێشکەوتووە سەربازییەکانمان وەربگرین".

دۆناڵد تارامپ ڕژى دووشەممە هەشتى ڕەزبەر لە مەراسیمێک کە بۆ دەستبەکاربوونى ژەنەڕاڵ مارک میلى سەرۆکى هاوبەشى هێزە سەربازییەکانى ئەمریکا و کۆتایی کارى ژەنەڕاڵ جۆزێف دانفۆرد لەم پۆستە، بەڕێوە چوو، قسەى کرد. سەرکۆمارى ئەمریکا بە ڕێزگرتن لە کۆنەسەربازەکان و پاڵپشتیکەرانى هێزە سەربازییەکان، پێداگرى لەوە کردەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە پانتایی چەکە ناسراوەکان، هێز و دەسەڵاتى بێ ڕکابەرە لە دونیادا و هیواى ئەوەى خواست کە هەرگیز ناچار نەبێت سوود لەم چەکوچۆڵە پێشکەوتووە وەربگرێت.

مەراسیمەکە کە لەگەڵ باران بوو، سەرۆک ترامپ لە سەرەتاکەیدا گوتى "دەڵێن ئەگەر لە مەراسیمێکى گرنگ باران ببارێت، بەختێکى گەورە یاوەرى دەبێت. بۆیە چەنەڕاڵ مارک، ئێوە خوولێکى زۆر قورستان لەپێش دەبێت".

ترامپ و باران

ترامپ و بارانن